هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکیا ڕۆژی هەینی بەهۆی پڕ بوونی کۆگاکانی نەوت ڕاگیردراوە. دوو سەرچاوەی ئاگادار لە بەشی وزە بە هەواڵدەری ڕۆیتڕزی وتووە کە گواستنەوەی نەوت لە کاتژمێر 1 ی بەرەبەیانی بە کاتی خۆجەیی هەینی ڕاگیردرا چونکوو ئاستی کۆگاکان پڕ بووە و شوێنی چۆڵ بۆ پاشەکەوتی زیاتر بوونی نییە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، لەوانەیە 16 بۆ 17 کاتژمێر دوای ئەو راگیرانە هەمدیسان هەناردە کردن دەستپێبکاتەوە. ئەو سەرچاوە هەروەها ئاماژەی دایە سەر کێشەی تەکنیکی لە دامەزراوە پاشەکەوتییەکان و ئەنجامی چاکردنەوەی ئامێەکان لە هەندێک لە کۆگاکان.
هەروەها ڕاگەیێندراوە کە جگە لە ئەو کێشەیە، لە هێڵی بۆری نەوتی کەرکووکیش کێشەیەک ڕووی داوە.

سەرچاوە نەوتییەکان وتوویانە کە بەهۆی پڕ بوونی کۆگا نەوتییەکان لە بەندەری جیحانی تورکیا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا کەمتر لە یەک هەفتە لە دەسپێکی هەناردە کردنیەوە، ڕاگیردراوە.
Your Comment