٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:١٥
Source: Mehrnews
شەپۆلی دووەمی کاروانی سەموود وەڕێکەوت؛ کاروانی ئازادی گەیشتە ناوچەی مەترسیدار

ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە نزیکبوونەوەی هێزی دەریایی ڕژیمی زایۆنی لە پاپۆرەکانی کاروانی سەموود بۆ پێشگری لە نزیکبوونەوەیان لە غەزە، هەواڵ دەدەن.

 لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاروانی پاپۆرەیی سەموود لە ئاوەکانی غەزە، هێزی دەریایی ڕژیمی زایۆنی خۆیان گەیاندۆتە نزیکیی پاپۆرەکان و وەک هەڕەشەیەک چەندین جار بە دەوری بەلەمی سریس لە پاپۆرەکانی ئەو کارواندا سووڕاونەتەوە.

وتەبێژی کاروانی سەموود لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ سەربازێکی زایۆنی هێرشی نەکردۆتە سەر پاپۆرەکان، بەڵام ڕژیمی زایۆنی پارازایتی خستۆتە سەر دووربینی هەندێک لە پاپۆرەکانی کاروانی سەموود کە ئەم گرفتە لە لایەن دانیشتووانی پاپۆرەکان چارەسەر کراوە.

یاسەمین ئاجار کە هاوکات خۆی یەکێکە لە ڕێکخەرانی کاراونی سەموود، بە ئاماژە بەوەی کە پاپۆرێکی جەنگیی ئیسرائیلی لە تاریکی و بەبێ ئەوەی چراکانی ڕۆشن بکات، هەوڵی داوەە پێش بە جووڵەی پاپۆرەکانی ئەو کاروانە بگرێت، جەختی کرد: لە ئەگەری هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئەو کاروانە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەو ڕژیمە تووشی جەنایەتی جەنگیی نوێ دەبێت.

هاوکات هەواڵنێری "الجزیرە"ش لە نزیکبوونەوەی پاپۆرەیەکی جەنگیی گەورە لە پاپۆرەکانی کاروانی سەموود هەواڵی دا.

نێکۆسی ماندێلا لە ئەندامانی کاروانی سەموود و نەوەی نێلسۆن ماندێلای سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئەفریقای باشووری، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە: لە ئێستادا لە دەریای ناوەڕاستین و هەنگاو دەنێینە ناوچەی زەردەوە؛ لە 20 کاتژمێری داهاتوودا دەگەینە ناوچەی سوور، شوێنێک کە زۆربەی کاروانە پێشووەکان لە لایەن هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە پێوشوێن گیراون و پێشیان پێ گیراوە.

وتیشی: ئێمە وەک وەفدێک بە نوێنەرایەتی لە ئەفریقای باشووری، تەڤڵی کاروانی جیهانی سەموود بووینە کە لە باشووری ئەفریقاوە دەستی پێکردووە و دەگاتە باکووری ئەفریقا لە توونێس، چونکە دەمانەوێ وەک ئەفریقاییەک لە پەنای یەکتر بین و لە ڕاسپاردەیەکی هاوبەشدا، وێڕای بەشداربووانی تر کە لە بارسێلۆناوە وەڕێکەوتوون، هەنگاو بنێین.

نێکۆسی ماندێلا زیادیشی کرد: بەڵام بۆ ئێمە، ئەم کاروانی جیهانی سەموود نە تەنیا هێمای یەکگرتوویی ئەفریقاییەکانە، بەڵکوو هێمای یەکڕیزیی باشووری جیهان لەگەڵ باکووری جیهانە کە بە وەستان و نیشاندانی یەکڕیزیان لەگەڵ پرسی فەلەستین، پاڵیان بە یەکەوە داوە.

نەوەی قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی ئاپارتاید و ڕەگەزپەرەستی ئەفریقای باشوور، بە ئاماژە بەوەی کە کاروانی ئەوان بە نزیکەی 50 بەلەم و پاپۆرەوە لە دەریای ناوەڕاستن کە بۆ تێکشکاندنی گەمارۆکان بەرەو غەزە دەڕۆن و دەیانەوێ کۆتایی بەو گەمارۆ 17 ساڵەیە بهێنن، جەختیشی کرد: دیارە و ئاشکرایە کە ڕژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل نە تەنیا هەڕەشەیە بۆ سەر فەلەستینییەکان، بەڵکوو هەڕەشەشە بۆ سەر ناوچە و هەموو جیهان.

ڕاشیگەیاند: ئێمە شایەدی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر یەمەن، لوبنان، سووریا و ئێران بووین و لەمدواییەشدا دیتمان کە چۆن پەلاماری قەتەر و کاراونی جیهانی سەموودی لە توونێس داوە و هێرشی پێ کردوون و بەمکارە سەروەریی توونێسان پێشێل کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha