گرووپێک بریتی لە 48 وەرزشوان کە زیاتریان یاریزانی تۆپی پێن، لەوانە ئەستێرەگەلێک وەکوو پۆل پوگبا، حەکیم زیاش و ئەنوەر غازی، داهێنانێکیان لەژێرناوی وەرزشوانان بۆ ئاشتی" یان ڕێکخستووە و تێیدا داوای هەڵپەساردنی تەواوی هاوبەش کردنی ئیسرائیل لە کێبڕکێیەکانی یووفایان کردووە.
ئەو داواکاریە لە کاردانەوە بە درێژەی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە هاتووەتە ئاراوە.
لە بەیاننامەی فەرمی ئەو داهێنانی هاتووە: وەرزش ئەبێ پابەندی بنەماکانی دادپەروەری و مرۆڤایەتی بێت و ناتوانێت لە بەرانبەر جەنایەتەکان لە دژی خەڵکی سڤیل لە غەززە بێدەنگی ڕابگیردرێت.
هەواڵنێری ئەلجەزیرە ئەو جووڵەیەی یەکەم هەنگاوی ڕێکخراو و بەکۆمەڵ بۆ هەڵەساردنی ئیسرائیل لە کێبڕکێیەکانی ئەورووپا و پاشان جیهانی وەکوو هەمان هەوڵ وەسف کرد کە لە دژی ڕووسیا دوای هێرش بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام درا کە ئامانجی گوساری سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی لەسەر ئیسرائیل دەبێت.

48 یاریزانی ناسراوی تۆپی پێ لە داهێنانێکدا داوای وەلانانی ئیسرائیل لە کێبڕکێیە جیهانیەکانیان کرد.
Your Comment