، یوسف کەلابی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە درۆ و فریودانە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا خەریکی تۆکمە کردنەوەی سەربازانی خۆی لە بنکەکانی نێو عێراقە. واشنتۆن هەوڵ دەدات ڕاپۆرتە درۆکان سەبارەت بە کشانەوەی ووەهماوەی لە عێراق بڵاو بکاتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا بەدوای بەرز کردنەوەی ژمارەی سەربازانی خۆیەتی.
کەلابی وتیشی: سەربازانی ئەمریکی بە ئاسانی لە نێوان سووریا و عێراق هاتوچۆ دەکەن. دەوڵەت ئەبێ هەمبەر پێشێل کرانی سەروەری خۆی هەوڵ بدات.

یەکێک لە پەرلەمانتارانی عێراق ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتەی درۆ وەسف کرد.
Your Comment