، عەلی یێرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "NSosyal" بڵاوی کردۆتەوە، سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شەش مانگەی ناوخۆیی ئەرتەشی تورکیا لە 30 پارێزگای ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند: هێزەکانی جاندرما 144 تونێل، سوولە و بنکەی شاراوەی سەر بە پەکەکەیان لەناو بردووە و هەر لەو ماوەیەشدا 18 کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپەیان تەسلیم کردووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنانە سەرجەم 174 نارنجەک، 119 چەکی بڵیند، 58 مین و بۆمبای دەستکرد، 46 کیلۆ ماددەی تەقەمەنی، 13 ئارپیجی-7، خومپارەهاوێژ، نارجەکهاوێژ، چەکی لاو، چوار کوڵت، چوار چەکی ڕاو، 34 بێسیم، پێنج دەزگا ژێنراتۆر و زیاتر لە 16 هەزار گوللەی بە کالیبیری جۆراوجۆرەوە گیراوە.
یێرلیکایا جەختی لەوەش کرد کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە بەشداریی هێزە تایبەتییەکانی جاندێرما(JÖH)، یەکەی کۆماندۆیی، هیزی گاردی جۆخێی(کۆروجۆکان) و بە پاڵپشتیی درۆنی بۆمبهاوێژ و کۆپتەری هێرشبەری ئاتاک لە پارێزگاکانی ئادی یامان، ئاگرێ، حەکاری، ئامەد، ماردین، شەڕناخ، دەرسیم و وان ئەنجام دراوە.
Your Comment