٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٣٦
Source: Mehrnews
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان

یەکەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسروڵڵا و شەهید سەیدهاشم سەفیەدین، لە شاری بەیرووت و شارەکانی تری لوبنان بەڕێوەچوو.

 بە گێڕانەوە لە "المنار"، یەکەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسروڵڵا و سەیدهاشم سەفیەدین، ئەمیندارانی حزبوڵڵای لوبنان، بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆری خەڵکی لە زاحیەی باشووری شاری بەیرووت و شارەکانی تری لوبنان بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە لایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە بەڕیوەچوو، خەڵکی لە کاتژمێری 4:30ی پاش‌نیوەڕۆ بە کاتی لوبنان لە سەر مەزاری شەهید سەیدحەسەن نەسروڵڵا لە جاددەی ئیمام خومەینی(رە) لە لوبنان و هاوکات لە سەر مەزاری شەهید سەیدهاشم سەفیەدین لە دەیری قانوون نەهر و مەزاری شەهید سەید عەباس مووسەوی لە ناوچەی نەبی‌ شیت گردبوونەوە و ئەمەگ و پاڵپشتیی خۆیان بۆ حزبوڵڵا و بەرەی بەرخۆدان ڕاگەیاند.

شایانی باسە، ڕێوڕەسمەکە بە وتاردانی "شێخ نەعیم قاسم" ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنان و بێدەنگی یەک خولەکی لە کاتژمێری 6:21 هاوکات لەگەڵ ساتەوەختی شەهیدکرانی سەیدحەسەن نەسروڵڵا بەردەوام دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha