٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٥٢
Source: Mehrnews
پزشکیان: هەمبەر گوشار و گەمارۆکان نابەزێین

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ هیچ کەسێک شەڕمان نییە، بەڵام هەمبەر گوشار و گەمارۆکانیش نابەزێین، وتی: مەگەر دەکرێت وڵاتێک کە 17 دراوسێی هەیە گەمارۆ بدرێت.

 مەسعوود پزشکیان لە دوایین بەش لە بەرنامەکانی لە سەفەر بۆ نیۆیۆرک، لە دیداری کۆمەڵێک لە ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە لە هەنگوی یەکەمدا بۆ تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی و تۆکمەیی ناوخۆیی لە وڵات هەوڵ دەدەین، ڕایگەیاند: ئیسرائیل پێی وابوو کە خەڵک پشتیوانی دەکەن لە هێرش بۆ سەر ئێران ، بەڵام نەک ئەوە ڕووی نەدا بەڵکوو تەنانەت ئەو کەسانەش کە دڵیانیش پڕ بوو بۆ پاڵپشتی لە دەسەڵات و وڵات هاتنە سەر شەقام و ئەمڕۆ لە ئاستێکی بەرز لە یەکگرتوویی نەتەوەیین.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەهۆی هەندێک ڕووداوەوە یەکگرتوویی تۆزێک لاواز بووەوە بەڵام ئێستا هەمووی ئەوانە چارەسەر بووە.

ناوبراو وتیشی: دوژمن ئەمڕۆکەش پێی وایە کە دەتوانێت بە گەمارۆ و سناپباک کێشە بخاتە بەردەم ئێمە، بەڵام لە ئەوە تێناگەن کە کاتێک کە کێشە بۆ ئێمە دروست دەکەن، گەلی ئێمە بەهێزتر و تۆکمەتر دەبێتەوە. ئێمە پێمان وایە کە مرۆڤەکان لە سەختیەکاندا ڕێگایان دەدۆزنەوە. ئێمە کەسانێکمان هەیە کە لە بواری زانستی، هزری، توان و ورەوە دەتوانن وەرن و یارمەتیدەر بن تا ئەو کێشانە کە هاتوونەتە ئاراوە چارەسەر بکرێن.

پزشكیان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە قسەی ئێمە بۆ جیهان ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ هیچکەش شەڕمان نییە بەڵام هەمبەر گوشار و گەمارۆکانیش نابەزێین، وتی: کاتێک کە دوژمن بە دوای کارێکی زۆر سەیر بوو بە تیرۆری بەرپرسانی دەسەڵات، ئێمە بە شێوەی جیدی کەوتینە بیری ئەوەوە کە دەسەڵات بدەینە دەستی پارێزگاکانەوە تا ئەگەر سەرۆککۆمار نەبوو کارەکان بەڕێوە بچێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha