سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە کارا کردنەوەی سناپباک وتی: پێم وانەبێت یئەو بابەتە بتوانێت کاریگەری لەسەر خەڵکی ئێران بەتایبەتی لە سەر ورەی بەرگری لە خۆیان هەبێت.
هەروەها درێژەی دا: ئێمە هەمیشە ئامادەی دیپلۆماسی بووین، من بە پێشنیاری ڕوونەوە بۆ پێدانی هەلی زیاتر بە دیپلۆماسی هاتمە ئێرە و بەداخەوە پێشنیارەکانم ڕەت کرانەوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی : دیپلۆماسی بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سنووردار نابێتەوە. ئێمە بەداخەوە ئەزموونی زۆر خراپمان لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هەبووە.
هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەری ئێران وتیان دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بنبەستە و ئەو قسەشیان هاتە دی و درێژەی دا: بۆیە دەڵێێن کە دیپلۆماسی هیچکات نامرێت بەڵام دژوار بووەتەوە.
عێراقچی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئەگەر گوشاری وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە جێگای یاسا بگرنەوە ناگەینە هیچ ئەنجامێک.
درێژەی دا: هەر ئەو جۆرە کە هێرشی سەربازی شکستی هێنا، سناپباکیش شکست دەهێنێت. ئێران هیچکات لە بەردەم گوشاردا سەر دانانەوێنێت.
ئێمە هەمیشە نیسبەت بە ڕێز کاردانەوەی بەرانبەر دەنوێنین.
Your Comment