دەریاوان زەکی ئاک تورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا لە یەکهەفتەی ڕابردوودا وێڕای لەناوبردنی 17 کیلۆمەتر تونێلی هێزە کوردییەکان لە تەل ڕەفعەت و منبەج، ئەندامێکی دیکەی ئەو ڕێکخراوەیانیش ناچار بە خۆڕادەست کردن کردووە. هەوڵە بەربڵاوەکانی ئەرتەش لە دژی پەکەکە و هەوڵە سنوورییەکان، ئاسایشی نەتەوەیی تورکیای تۆکمە کردووەتەوە و هاوکاری سەربازی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش درێژەی هەیە.
ئاک تورک ڕاشیگەیاند کە لە درێژەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ئەندامێکی دیکەی پەکەکە خۆی ڕادەست کردووە و لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی پەنجەی قفڵ و دیکەی ناوچە ئۆپراسیۆنییەکان لە باکووری عێراق و سووریا، ژمارەیەک حەشارگە، هوماری تەقەمەنی و تونێلەکانی ئەو ڕێكخراوە دۆزراوەتەوە و لەناوبراون.
ناوبراو هەەروەها لەسەر دۆخی سووریا قسەی کرد و وتی: پێوەندییەکان و هەوڵەکانی هێزەکانی هەسەدە جارێکی دیکەی نیشانی دا کە ئەوان پابەندی ڕێککەوتنی 10 ی مارس لەگەڵ حکومەتی سووریا نین و هەوڵەکانیان لە منبەج و حەلەب سەلماندی کە ئەو گرووپە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و تورکیاش درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونوەی تیرۆریستەکان و پێکهێنانی یەک وڵات و یەک ئەرتەش لە ئەو وڵاتە.
Your Comment