سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاپۆرتیان دا کە میلیشیکا کوردەکان بە چڕی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی کاتی ئەو وڵاتە لە دەڤەری حەلەب پێک هەڵپڕژاون.
ئەو پێکدادانە لە میحوەری دەیر حافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕووی داوە و دوو لایەنەکە بۆ کردنە ئامانجی یەکتر لە تۆپ و مووشەک کەڵکیان وەرگرتووە.
ڕێگای حەلەب بۆ ڕەققە کە لە ناوچەی دەیرحافرەوە تێدەپەڕێت بۆ سێهەم ڕۆژی بەردەوام داخراوە.
شاری دەیرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکاندایە.
Your Comment