٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:١٢
Source: Mehrnews
ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر کاروانی کەشتیەکانی سەموود؛ دەستگیریی چەند چالاکوان

هەواڵەکان باس لە گەمارۆدانی کاروانی کەشتییەکانی سەموود لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیل و دەستبەسەرکردنی ٦ کەشتی و دەستگیرکردنی چەند چالاکوانێک دەکەن.

 بە پشتبەستن بە ئەلجەزیرە، کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی غەززە ڕایگەیاند کە بەلەمەکانی ڕژیمی ڕژێمی زایۆنیستی گەمارۆی کەشتییەکانی سەموودیان داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە کاروانی جیهانیی سەموود، پەیوەندی لەگەڵ بەشێک لەو کەشتیانەدا پچڕا، لەنێویاندا کەشتیی عومەر ئەلموختار.

سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە ڕێگەی بڵندگۆوە هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لە چالاکوانانی جێگیر لە ناو کەشتیەکانی کاروانی سەموود کرد و یەکێک لە چالاکوانەکان وەڵامی ئەم هەڕەشەیەی دایەوە و وتی ئێمە شیر و دەرمان بۆ ئەرکێکی مرۆیی هەڵدەگرین و ئێوە تاوانی جەنگی ئەنجام دەدەن.

هەندێک سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەندامانی کەشتیی ئەلما و کوروسیان دەستبەسەر کرد.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، هێزی دەریایی ئیسرائیل فەرمانی بە کەشتیی سەموود داوە ڕێڕەوی بەندەری ئەشدۆد بگۆڕن.

لە لایەکی دیکەوە پەیامنێری جەزیرە لە کەشتیی ئەنەس شەریف ڕایگەیاند کە ئێمە هێشتا لە ئاوەکان و نزیکەی ٨٠ میل دەریایی لە کەناراوەکانی غەززەوە دوورین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی کەشتییەکی جەنگی ئیسرائیل نزیکبووەتەوە، ناچاربووین مۆبایلەکانمان بەجێبهێڵین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha