محەمەدڕەزا پوورئیبراهیمی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی کۆمەڵەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە لێدوانێکی تایبەتیدا، وتی: لە ئەگەری گەڕانەوەی شەش گەمارۆی کۆتاییپێهاتووی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەو گەمارۆیانە تەنیا تایبەت بە بواری چالاکیی ناڤۆکی و مووشەکیی ئێران دەبێت و هیچ کاریگەرییەکی لە سەر بازرگانی، فرۆشی نەوت، مامەڵەی بانکی یان دابینکردنی کاڵای بنەڕەتیدا نابێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو گەمارۆیانە کەمتر و بەرچاونەهاتووترن لە گەمارۆ یەکلایەنەکانی ئەمریکا، وتیشی: خەڵکی دەتوانن بە پشکنینێکی سادە تێبگەن کەە ناوەڕۆکی ئەم گەمارۆیانە چین، ئەگەرچی ئاڵۆزیی کەشی دەروونیی ئەو گەمارۆیانە دەتوانێ کاریگەریی لە سەر وڵاتان دابنێت، بەڵام کاریگەریی ڕاستەقینەی زۆر کەم و سنووردارە.
Your Comment