ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و دەوڵەت باخچەلی مترسییەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری ناوخۆیی سووریا وەسف کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی هەسەدە وتی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە بەدوای یرکگرتوویی ناوخۆیی سووریان.
ئیلهام ئەحمەد لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەش هەواڵی دا و زیادی کرد: بە پێی ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە تورکیا دەتوانین گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق درێژە بدەین و تۆکمەی بکەینەوە.
هەروەها داوای ڕۆڵی جیدی تری هێزە نێودەوڵەتییەکانی کرد و وتی: هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەبێ ڕۆڵی سازێنەر و کاریگەریان لە سەقامگیری و ڕێگری لە قەیران هەبێت.
Your Comment