٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٩
Source: Mehrnews
عەمار حەکیم: ئێران هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلام لە بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلە

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەید حەسەن خومەینی، ئێرانی سەنگەری هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و وتی: وڵاتانی ناوچەکە ئەمڕۆ ئەوەیان هەست پێکردووە.

سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی شەوی هەینی گەییشتە تاران و لە بارەگای ئیمام خومەینی لەگەڵ سەید حەسەن خومەینی کۆ بووەوە.

لە ئەو دیدارەدا حەیکم ئاماژەی دایە سەر هاودڵی و هاوڕێیەتی گشتی موسڵمانانی شیعە و سوننە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە و وتی: موسڵمانان بەهۆی ڕق لە ئیسرائیل لە هەر وڵاتێک کە بەرەنگهاری ئیسرائیل دەبێتەوە، پاڵپشتی دەکەن.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی بە وتنی ئەوەی کە ئێران زۆر خێرا لە شۆکی هێرشەکەی ئیسرائیل هاتە دەرەوە و هێرشی کردەوە سەر ئەو ڕژیمە وتی: ئێستا ئەوان بە شکست لە ئەو بوارانە بەدوای ئاژاوە لە ئێرانن.

هەروەها ئێرانی سەنگەری هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و وتی: وڵاتانی ناوچەکە ئەمڕۆ هەستیان کردووە کە ئەگەر ئێران لە شەڕ دژی ئیسرائیل لاواز ببێتەوە، لە زیانی هەموو ناوچەکە دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha