٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٥١
Source: Mehrnews
دژایەتی حکومەتی ئوروگوئه لەگەڵ هاتنی سەربازانی ئەمریکی بۆ کەناراوەکانی ڤێنزۆئێلا

ڕۆژنامەی ئوروگویه ئەی ئێڵ پائیس-ئوروگوئه لە دەقێکدا نووسی مێزی سیاسی بەرەی بەربڵاو(حکومەتی ئوروگوئە) بەیاننامەی کومیتەی دژە ئیپریالیستی ئوروگوئە لە یەکڕێزی لەگەڵ کوبا و گەلانی جیهان هاوپەیوەند بە جموجوڵە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ڤێنزۆئێلای پەسەند کرد.

  لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەوی مێزی سیاسی بەرەی بەربڵاو، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و دوای گۆڕانکاری تێیدا، خرایە دەنگدانەوەوە کە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا. لە ئەو بەیاننامە هاتووە: کومیتەی دژە ئیمپریالیستی ئوروگوئە لە یەکڕیزی لەگەڵ کووبا و گەلانی جیهان جموجوڵی زیاتر لە 4500 پرسنلی سەربازی ئەمریکا لە کارائیب و کۆپاپۆڕی مووشەک هاوێژ و دیکە چەکە ڕووخێنەرە بەهێزەکان کە لە ئاوەکانی نزیک لە ڤێنزۆئێلا جێگیر کراون و هاتوچۆ دەکەن بە توندیترین شێوە ئیدانە دەکەین.

بەیاننامەکە جەخت دەکات: جموجوڵە سەربازییەکان لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەی جیدی بۆ ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی دێتە ئەژمار. هیچ هەوڵیک لەلایەن دەوڵەتی ترامپەوە ناتوانێت پێگەی ئەمریکای لاتین وەکوو ناوچەی ئاشتی بخاتە مەترسییەوە.

ئەو کومیتە پێشوازی کرد لە بانگهێشتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵگای وڵاتانی ئەمریکای لاتین و کارائیب کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن گوستاوو پترۆ سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیاوە داواکاری کرا و وتی: ئێمە هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک، لەگەڵ هەموو خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی خەڵکی ڤێنزۆئێلا، هاودڵی دەکەین. ئەمریکا ئەبێ پابەندەی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha