عەلی لاریجانیڕاوێژکاری ڕیبەری ئێران و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە دیداری لەگەڵ حوجەتولئیسلام سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، وێرای بەرزنرخاندنی عێراق بە وڵاتی دۆست، هاوڕیز و بەهێزی ناوچە و ستراتژیی خوێندنەوەی هاوکارییەکانی تاران و بەغدا، جەختی کرد: لە هەلومەرجی پڕ جموجۆڵی ئێستادا، پێویستە هاوکارییەکان بەرهەستتر بن.
حوجەتولئیسلام حەکیمیش لەو دیدارەدا وتی: شەڕی ئیسرائیل دژی ئێران بەپێچەوانەی وەهمی تلاڤیڤ، هێزی ئێران ل ناوچەی بەرزتر کردەوە و موسڵمانان ڕۆڵی بەهێزی ئێرانیان نرخاند و بوو بە هۆی هەستیاربوونی هەموو ناوچەکە هەمبەر بە سەربزێوییەکانی ئیسرائیل.
Your Comment