٢٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٢٨
Source: Mehrnews
بێدەنگی هەمبەر کوشتوبڕی هەواڵنێران بێ ویژدانییە/ پێداویستی پێکهێنانی پلەتفۆرمێک بۆ مێدیاکاران

بەڕێوەبەری بەناوبناگی کەناڵی سی ئێن ئێن تورک بە ئاماژە بە پێداویستی پێکهێنانی پلەتفۆرمی جیهانی لەلایەن مێدیاکارانەوە وتی: بێدەنگی هەمبەر کوشتوبڕی هەواڵنێران بێ ویژدانیە.

 هەواڵنێران لە ناوەڕاستی جەحەندەم ژیان دەکەن، ئەوە ڕستەیەکە کە ئیسماعیل سەوابتە، بەرپرسی نووسینگەی مێدیایی غەززە، لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر بەیانی کردووە. ئەمڕۆ ژمارەی هەواڵنێرانی شەهید لە غەززە گەییشتووەتە 244 کەس. ئەو هەواڵنێرانە کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ نیشاندانی ستەملێکراوی خەڵکت فەلەستین و دەرخستنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەدەن، هەموو ڕۆژێک بە هاویشتنی ڕاستەوخۆی ئەو ڕژیمە دەکوژرێن.

بە پێی دوایی ڕاپۆرتەکان، چوار هەواڵنێر لە نێوان کوژراوەکانی هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر نهۆمی چوارەمی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس بوون. ئەو هێرشە نەک هەر گیانی ئەو هەواڵنێرانەی گرت، بەڵکوو نیشاندەری قووڵایی کارەساتێکە کە لە دەسپێکی کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکانەوە لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە 7 ئۆکتۆبەری 2023، هەر درێژەی هەیە.

فولیا ئوزتورک، هەواڵنێری شەڕ و پێشکەشکاری کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، سەبارەت بە کوشتوبڕی خەڵکی فەلەستین و مێدیاکاران لە غەززە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر هەمدیسان هاوکارەکانی ئێمەی کردە ئامانج. هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هەواڵنێران و خەڵکی سڤیل تەواو ئاگادارانەیە.

ئوزتورک بە ئاماژە بە بێداری جیهانی هەمبەر کارەساتی غەززە جەختی کرد: دوای 7 ی ئۆکتۆبەر، هەموو جیهان لە دژی ئیسرائیل یەکدەنگ بوونەوە، خەڵکی وڵاتانی ئەورووپی وەکوو ئیتالیا، فەڕەنسا و نەمسا و تەنانەت ئەمریکا کە هەر چاوەڕوانی نەدەکرا، ئێستا بەرگری لە مافی خەڵکی غەززە دەکەن. ئێمە ڕۆژنامەڤانانیش ئەبێ هەمبەر وەحشیگەری ئەو ڕژیمە بوەستینەوە.

ناوبراو زیادی کرد: من پێم وایە ئیسرائیل و خودی نتانیاهۆ لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، چونکوو ئێمە دۆخی قەیراناوی لە ناوچە داگیرکراوەکانیش دەبینین، ئیستا درزێکی جیدی هەیە؛ سەربازان دۆخێکی نالەباریان هەیە و نایانەوێت بچنە خزمەتی سەربازی ناڕەزیاتی بەردەوام لە ناوخۆی لە ئارادایە و ئەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە قووڵتر دەبێتەوە.

ئەو پێشکەشکارە بەناوبانگە جەختی کرد: ئیسرائیل بە کوشتنی هەواڵنێران ناتوانێت دەنگی ڕاستی کپ بکات. ئەوان ناتوانن ڕێگری بکەن لە ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان لە غەززە. ئەوان پاگەندە دەکەن کە دژی ئەوانە شەڕ دەکەن کە دژایەتی جوولەکە دەکەن، بەڵام لە ئەنجامدا هیرشگەلێک دەکەن کە وەستانەوە دژی جوولەکە پەرەپێدەدات.

ئوز تورک بە ئاماژە بە گۆشەگیری زایۆنیەکان لە کۆمەڵگای جیهانی درێژەی دا: ئیسرائیلییەکان جیاوازی نییە کە بچنە کامە وڵات، هەمیشە لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی بەرەوڕوو دەبنەوە و ئەو کاردانەوەگەلە خەریکە زیاد دەکات. هاوکارانی ئێمە، کۆرپە و منداڵانی ئێمە لە غەززە دەکوژرێن. ئێمە تەنانەت ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوەکانیش نازانین؛ هەزاران کەس هیوادارن کە ئەو سەڕە کۆتایی بێت. من پێم وایە کە ئیسرائیل بە دەستی دادپەروەری لێپرسینەوە دەکرێت.

ئوزتورک بە جەخت لەسەر پاڵپشتی هەواڵنێوان لە مێدیاکارانی غەززە وتی: وەرن بە دەنگی بەرزەوەناڕەزایەتی دەرببڕین. بەڵێ ئێمە دڵمان شکاوە، بەڵام بێدەنگی هەمبەر مەرگی خەڵک و ڕۆژنامەڤانان لە غەززە گەورەترین بێ ویژدانییە، وەرن بێدەنگ نەبین و درێژە بدەینە خۆڕاگری هەمبەر کۆمەڵکوژی.

ئەو ڕۆژنامەڤانە تورکیاییە درێژەی دا: مرۆڤگەلێکی زۆر بەنرخ لە خاکی غەززەن، تورکیا و ئێران هەمیشە هەوڵیان داوە لە پاڵ ئەو خدەڵکە بن و هەر دەنگی خەڵکی فەلەستینن. بەڵام ئەوە بەس نییە و ئەبێ هەموو وڵاتانی موسڵمان هەوڵ بدەن. بەڵام سیاسەتی وڵاتانی ئیسلامی شکستی هێناوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەبێ هەموو ڕۆژنامەڤانان لە سەرتاسەری جیهان یەکدەنگ ببنەوە . بەڵی جیهانی ئیسلام گرینگە بەڵام ئەبێ ئێمە لەگەڵ هاوکارانمان، ڕۆژنامەڤانان و کەسانێک کە لە سەرتاسەری جیهان پلەتفۆرمێک پێک بهێنین و ببینە دەنگی غەززە. هەموو ڕۆژنامەڤانان نەک یەک و دوو کەس.

ئەگەر پێویست بێت، ئەبێ لە میسر، لە سنووری غەززە و لە ناوچە داگیرکراوەکان خۆپیشاندان بکەین ئێمە ئەبێ گوشاری جیدی بهێنین. ئێمە هێشتا یەکگرتوو نین و ئەبێ هەوڵی بۆ بدەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha