بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زایۆنی "کالکالیست"، کۆمپانیای فڕۆکەوانی زایۆنی "ئیزرا ئەیر" لە سێ مانگەی دووهەمی ساڵی 2025، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی خۆی بەهۆی شەڕی سەپێندراو لە دژی ئێران، زیانی دارایی نزیک بە 10.4 ملیۆن دۆلار بەرکەوتووە.
ئەو کۆمپانیا کە هی ڕامی لۆی یە، ڕاپۆرتی داوە کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوەی ئێران و هێرش بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ستراتیژیکەکان و ژێرخانەکانی ئیسرائیل چوارچێوەی بەڵێنی راستی 3 بووە هۆی کەم بوونەوەی سوودی ئەو کۆمپانیا لە ئاستی 7.5 شێکێل، هاوئاستی نزیک بە 2.24 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا. هەروەها بەرز بوونەوەی تێچووی دارایی بۆ 7.4 ملیۆن دۆلایش لە گۆڕینی سوود بە زیان ڕۆڵی هەبووە.
Your Comment