سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە لێدوانی بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە هاتنی پشکێنەرانی ئەو ئاژانسە بۆ ئێران، وتی: یاسای پەسندکراوی مەجلیسی ئێران، هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی پەیوەستی بڕیاردانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کردووە.
ناوبراو وتیشی: ئێستاش سەبارەت بە گۆڕینی سووتەمەنیی وزەخانەی بووشێهر کە دەبێ لە ژێر چاودێریی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت، بڕیار دراوە و هەر جۆرە هاوکارییەکیش لەوبارەیە لە چوارچێوەی یاسای پەسندکراوی مەجلیس دەبێت کە دابینکەری بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانە.
Your Comment