سەردار مورتەزەوی لە پەراوێزی ئۆپەراسیۆنی سپا و ئیتلاعات لە دژی تیرۆریستەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بە ئاماژە بە کوژرانی 8 تیرۆریست لە هێرشی ئازایانەی هێزەکانی سوپا لە شاری ئیرانشار، ڕایگەیاند: لەو هێرشەدا دەست بە سەر ژمارێکی بەرچاوی چەک و چۆڵی تیرۆریستەکاندا گیرا و لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی فەراجا و سپا و سەربازانی بێناو لە ناوچەی گشتیی سەراوانیشدا گرووپێکی 5 کەسی لە تیرۆریستەکان کوژرا و کەسێکی بە بارمتەگیراویش ئازاد کرا.
سەردار مورتەزەوی بە داکۆکی ئامادەیی و هوشیاری و هاوئاهەنگیی هێزەکانی زەوینی سپا و سەربازانی بێناوی ئیمام زمان و هێزە ئەمنییەکانی تر، بە توندی هوشداری بە تیرۆریستەکان دا و ڕاشیگەیاند: هەموو دوژمنان و تیرۆریستەکان بزانن کە لە ئەگەری هەر هەڵمەتێک، وەڵامێکی جەرگبڕتان دەدرێتەوە.
Your Comment