ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستان، دوای دەستگیری لاهوور شێخ جەنگی لە ڕێبەرانی پێشووی یەکێتی نیشتمانی و دوو براکەی و پێکدادانی چەکداری لە سلێمانی گەییشتە خاڵی تەقینەوە.
ڕیشە مێژوویەکانی قەیرانی ئێستا
ئەم قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017 دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی کە مەرگەکەی بۆشاییەکی لە ڕێبەریدا دروست کرد و تا ئێستا ئەو پارتە نەیتوانیوە جێگاکەی بە شێوەی کاریگەر پڕ بکاتەوە.
ئەگەرچی کۆسرەت ڕەسووڵ هەڵبژێردرا بەڵام بەهۆی نەخۆشیەوە توانی درێژەدانی نەبوو و دواتریش لاهوور بووە کەسێکی کاریگەر لە ئەو بارەوە بەڵام لە بەرنابەردا بافڵ و قوباد تاڵەبانی ئەوەیان پێ قبووڵ نەکرا و بۆ خۆیانیش ئامادەیی قبوول کردنی ئەو پۆستەکان نەبوو.
ئەزموونی شکست خواروو هاوسەرۆکی
دوای دانوستانی دوور و درێژ لە ساڵی 2020، لاهوور و بافڵ وەکوو هاوسەرۆکەکانی یەکێتی هەڵبژێردران چونکو هیچ یەکەیان بە تەنیا بۆ ڕێبەری بەس نەبوون بەڵام وردە وردە بینرا کە لاهوور پێگەی باشتری لە نێوان ئەندامانی ئەو پارتە هەیە لە بەرانبەر بافڵ و قوباد کە کوڕی مام جەلال بوون هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە ڕکابەری لە نێوانیاندا دروست بێت و دژایەتی ستراتیژیکی ناوچەیی بەتایبەتی هەمبەر پارتی ئەو درزەی قووڵتر کردەوە.
کودەتای 2021 و لێکەوتەکانی
لە ساڵی 2021 بافڵ تاڵەبانی لە هەوڵێکدا کە کردەوەدا کودەتایەکی بێ خوێنڕشتن بوو، لاهووری لە دەسەڵات و بەرپرسیارێتی لە دامودەزگا هەواڵگرییەکان و هێزەکانی دژە تیرۆر وەلانا. دوای ئەو وەلانانە لاهوور هەوڵی دا کە بە کردەوەی یاسایی و سیاسی دزەی خۆی بپارێزێت بەڵام لە کۆتاییدا ئەو لە یەکێتی جودا بووەوە و پارتێکی نوێ بە ناوی بەرەی گەل و هێزی میلیشیای دووپشکی پێک هێنا.
چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییە
بیانووی بەپەلەی سەرکوتی ئێستا کاتێک پێک هات کە بافڵ تاڵەبانی نزیک بە سێ مانگ پێش سەفەری ئەمریکای کردبوو. ناوبراو پاگەندەی کرد کە لە سلێمانی هەندێک جموجوڵ بۆ کودەتا لە ئارادایە و ڕاستەوخۆ لاهووریان بە بەرپرسی ئەو پیلانە داناوە هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک لە ئەو بارەوە نییە.
ئەو سەرکوتە سەرتر لە ئاڵقەی نزیکەکان لاهوور چووە پێشەوە و دەستگیری شاسوار عەبدولواحید، ڕێبەری نەوەی نوێشی گرتەوە.
لێکەوتە ناوچەییەکان و ڕۆڵی تورکیا
ئەو قەیرانە لێکەوتە گرینگی بۆ ئاستی سیاسی هەرێم هەیە. چاوەدێران ڕێبەرایەتی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ داهاتووی کوردەکان لە ئەو ناوچە گرینگ وەسف دەکەن. حکومەتەکەی ئەو چاکسازی بەربڵاوی لە بواری هەلی کار، گەشە، پەروەردە و بەشداری ژنان لە هێزی کار دەست پێکردووە.
ناسەقامگیری ئێستای کوردی هەرێم لە میانەی گوشارە سیاسیە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و گرینگایەتی سەقامگیری و یەک ڕێبەریی بەرچاو کردووەتەوە.
تورکیا لەم نێوانەدا هەڵوێستی نەریتی خۆی لەسەر بانگهێشت بۆ دان بەخۆدانان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری دووپات کردووەتەوە. بەم حاڵەوە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عیراق ئاوا دەکات ئەنقەرە ئاوڕ لە ستراتیژیەکانی خۆی بداتەوە.
Your Comment