حوجەتولئیسلام مەجید ئەنساری دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ (سێشەممە) لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری شاری سنەدا، وتی: هەر ئێرانییەک بە هەر باوەڕ و ڕەگەز و بە هەر زمانێکەوە، ئەندامێکی ئەم خێزانە یەکسانەیە و بە فەرمی وەرگیراون.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانانی پارێزگارێکی کوردی سوننە لە پارێزگای کوردستان وەک نمانەی ئەو باوەڕە، وتیشی: دانانی کەسێکی لێهاتووی لەو چەشنە دەرفەتێکە بۆ پارێزگای کوردستان و بەرهەمی ڕوانگەی نیشتمانی ئێمەیە و هەر لەو پەیوەندییەدا، بەهرەوەرگرتنی بەرچاو لە ژنان لە پۆستە بەڕیوەبەرییەکانی دەوڵەت و لەوان 11 فەرمانداری ژن و 190 پۆستی گرینگ دەوڵەتی، لە خۆیدا دەتوانێ شانازییەک بێت بۆ بەهرەوەرگرتن لە زانست و لێهاتوویی خاتوونانی ئەم وڵاتە.
حوجەتولئیسلام ئەنساری لە درێژەدا هاودڵی و هاوڕێی خەڵکی کوردستان لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێرانی نرخاند و جەختی کرد: کوردستان و بەڕێوەبەرانی نمانەی یەکڕیزی، هاودڵی و هاوڕێی بوون و پێویستە دەستخۆشی بڵێین بە هێزی سنووروانی، خەڵکی بەڕێزی ئەم پارێزگایە، زانایان، کەسایەتییە ئایینییەکان، بەڕیوەبەران، ئەنجومەنەکان، بلیمەتان، زانکۆییەکان و پیشەکانی تر.
جێگری یاسایی سەرۆک شاری سنەی بە "پایتەختی فەرهەنگ، ئەدەب و هونەری ئێرانزەمین" زانی و جەختیشی لە زەروورەتی داکۆکی و پاڵپشتیی زیاتر لە دەفرایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی ئەو شارە کرد.
Your Comment