هاوکات کازم غەری بابادی، بریکاری وەزیری کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوە، لە وتارێکدا دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند:
من و دوکتور تەخت ڕەوانچی دیدارێکی دیکەمان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی سێ وڵاتی ئەوروپی لە ژنێڤ ئەنجامدا. هەردوولا بۆچوونەکانیان لەسەر بڕیارنامەی ٢٢٣١ ڕوونکردەوە.
ئێران هەروا پابەندە بە دیپلۆماسی و چارەسەرێکی دیپلۆماسی سوودبەخشی هەردوولا.
کاتی ئەوە هاتووە هەرسێ وڵاتی ئەوروپی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردەیەکی دروست بکەن و دەرفەت بە دیپلۆماسی ببەخشن”.
Your Comment