٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ١٤:٣٦
Source: Mehrnews
ئەورووپا پێشنیاری مسکۆ بۆ درێژەکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕەت دەکاتەوە

واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ ئیدعای کرد کە پێدەچێ ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا پلانی ڕووسیا بۆ درێژکردنەوەی بەرجام و بڕیارنامەی 2231 ڕەت بکاتەوە.

 لارێنس نۆرمەن، هەواڵنێری واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ لە پەیامێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: بەپێی سەرچاوەکان، سێ وڵاتی ئەورووپی (بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا) بە ئەگەری زۆرەوە پێشنووسی شیمانەیی ڕووسیا بۆ درێژکردنەوەی بڕیارنامەی 2231 لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێران لە ساڵی 2015(بەرجام) ڕەت دەکەنەوە.

ئەو هەواڵنێرە ئیدعایشی کرد: دەقی پێشنیاریی ڕووسیا بڕگەیەکی هەیە کە جەخت دەکات لە ئەگەری درێژکردنەوەی بڕیارنامەی 2231، چیتر لە داهاتوودا ناکرێ لە داهاتوودا کەڵک لە میکانیزمی گەڕانەوەی خۆبەخۆی گەمارۆکان(سنەپ‌بەک) وەربگیرێت و بوونی ئەو بەرگەیە دەتوانێ ببێتە هۆی بێ‌متمانەیی ترۆئیکای ئەورووپی هەمبەر بە ڕووسیا.

ناوبراو زیادیشی کرد: مەحاڵە ئەو پێشنووسە بتوانێ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 9 دەنگی ئەرێنیی پێویست بەدەست بێنێ و بەو هۆیە پێویست بە ڤێتۆکردنیش ناکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha