٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١٤:١٦
Source: Mehrnews
بەقایی: ئێران ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئەورووپایە؛ متمانە ئەبێ دوولایەنە بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێران ئامادەی درێژەی دانوستان لەگەڵ ئەورووپییەکانە، بەڵام متمانەدان ئەبێ دوولایەنە بێت.

 ئیسماعیل بەقایی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی زوددویچە تسانیونگی ئەڵمانیا، هەڕەشەی وڵاتانی ئەورووپی بۆ گەڕاندنەوەی سنەپ بەکی نایاسایی و زیانبار وەسف کرد.

ناوبراو جەختی کرد کە ئێران ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئەورووپییەکانە، بەڵام متماندەدان ئەبێ دوولایەنە بێت. بەقایی هەروەها لە هەڵوێستی سەرۆکی ئەڵمنیا هەمبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕەخنەی گرت و وەکوو سووکایەتی وەسفی کرد.


بەقایی لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە بڕیارە چ ڕوو بدات و ئایا سنەپ بەک چالاک دەبێتەوە، وتی: ئێمە سنەپ بەک بە یاسایی و لۆژیک نازانین. لە ڕوانگەی ئێمەوە هیچ هۆکارێکی نییە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەر لە کۆنترۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش بێت. ئێمە ڕامانگەیاندووە و سەلماندوومانە کە بەرنامەی ئەتۆمیمان ئاشتیخوازانەیە، ئەگەرچی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا خەساری زۆری لە دامەزراوە ئەتۆمیەکانمان دا. ئەوەی کە ئێستادا خەریکە ڕوو دەدات جارێکی دیکە لە ساڵی 2006 ڕووی داوە. ئێستاش دوای مشتومڕی چەندین ساڵە و چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەرز کردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئێمە، هەمدیسان وڵاتانی ئەورووپی هەڕەشەی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن و ئەوە زیانێکی زۆر لە پێگەی وڵاتانی ئەورووپی دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان وەلابنرێن. هەروەها وتی کە ناڕازین لە کاردانەوەی ئەورووپییەکان هەمبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و چاوەڕوان بووین کە ئیدانەی بکەن.

باس لەسەر متمانە دانە. متمانەدان پێویستی بە هەوڵی دوولایەنە هەیە و تاک لایەنە دروست نابێت و ئێمە متمانەمان زۆر کەم بووەتەوە چونکوو ئێمە خەریکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بووین کە ئیسرائیل هێرشی کرد.

هەروەها سەبارەیت بە ئەگەری دواخستنی کاتی چالاک کردنەوەی سنەپ بەک وتی: ئێران لە ئەو چونکوو ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش نییە، بۆیە بڕیاردەریش نییە و ئەوان هەر کارێک کە بیکەن بۆ خۆیان دەیکەن کە ئەگەر دوای بخەن یان چالاکی بکەنەوە هەر یاسایی، لۆژیک و ئەخلاقی نییە. هیچ هۆکارێکی نییە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ژیر چاوەدێری ئەنجومەنی ئاسایش بمێنێتەوە.

بەقایی لەسەر گەڕاندنەوەی گەمارۆکان و سەپاندنی گوشاری ئابووری زیاتر لە سەر خەڵک ڕایگەیاند: هیچ وڵات و مرۆڤێک قبووڵی ناکات کە گوشار و گەمارۆی لەسەر بێت. کەسانی دیکە ئەو گوشارەیان خستووەتە سەر ئێمە کە نادادپەروەرانە و نایاساییە. ئیسرائیل پرسی ئەتۆمی کردە بیانوو و مامۆستایانی زانکۆ و لێزانانی ئەتۆمی ئێمەی شەهید کرد.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ئەو بابەتە کە ئێران لاواز بووەتەوە و ڕۆژاوا ئەوە دەقۆزێتەوە و سەختی لە ئێران دەگرن، وتی: ئەوە بەس وەهمە، چوار ساڵ لەمەوپێشیش تووشی بوون و هەر بینیان لە ئێران نائارامی ڕووی داوە هەوڵی گوشاری زیاترین دا بەڵام سەلمێندرا کە هەڵەیان کردووە و ئەمجارەش هەر هەڵە دەکەن چونکوو ئێران لە هیچ دۆخێکدا دەست لە داواکاریە یاسایی و ڕەواکانی خۆی هەڵناگرێت.


هەروەها سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئێمە لە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێک ترسمان نییە. گرینگ ئەوەیە کە ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە و لە ڕاستیدا هیچ متمانەیەک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بوونی نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha