گۆڤاری نەشناڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا پێکدادانەکەی نێوان هێزەکانی یەکێتی و لاهوور شێخ جەنگی گێڕاوەتەوە.
هێرشی ئەم دواییەی هێزە ئەمنیەکان لە سلێمانی بۆ سەر بنکەی لاهوور شێخ جەنگی، یەکێک لە بەرچاوترین ئاڵۆزییە نێوخۆییەکانی کورد لە کاتی دامەزراندنی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی 1991 بووە. گرینگایەتی ئەو ڕووداوە لە ئاستێکدایە کە چاوەدێران لەگەڵ ڕووداوەکەی ساڵی 1996 بەراوردی دەکەن؛ کاتێک کە تانکەکانی سەدام گەییشتە هەولێر بۆ ئەوەی کە هێزەکانی یەکێتی لە شەڕی ناوخۆیی لەگەڵ پارتی لە ئەو شارە دەربکات.
بەڵام جیاوازی گرینگی لە ئەوە بوو کە ئەم جارە ئۆپراسیۆنەکە تایبەت لەلایەن هێزە سێ قۆڵییەکانی PUK ەوە ئەنجام درا. ئەو هێزانەی کە لە کردەوەدا لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە کۆنترۆڵ دەکرێن و بە شێوەی ڕێکوپێک لە ڕاسپاردە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە کەرکووک، دیالە و ناوچەکانی دیکە بەشداری دەکەن.
هێزە تێوەگلاوەکان لە ئۆپراسیۆنەکە
1. هێزی کۆماندۆ
فەرماندەی: دیار عومەر
ژمارە: نزیک بە 6700 کەس
لە سەرەتادا هێزێکی بچووک بوو کە بە پەروەردەی هێزەکانی فەڕەنسا پێک هات. دوای وەلانانی لاهوور لە ڕێبەری ئەو گرووپە لە ساڵی 2021،بافڵ تاڵەبانی کۆنترۆڵی بەدەستەوە گرت و ئێستا باشترین جیهازاتی لە نێوان هێزە کوردیەکان بەدەستەوەیە.
جیهازات و داراییەکان: چەکەکانی ئێم 4 دەنگ کپ کەرەوە بە کامێرا و لەیزێر، درۆنە خۆکوژییەکانی FPV، کۆپتەری کۆگر، تانکی T-62 و T-55 و زرێپۆشی باستین و هاموی زرێپۆش.
ئەو هێزانە بەردەوام لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش هوڕێ لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی و دژە تیرۆر بەشداری دەکەن.
2. گرووپی دژە تیرۆریزم
فەرماندە: وەهاب هەڵەبجەیی
ژمارە: 5000 کەس
جیهازات و داراییەکان: یونیفۆرمی موڵت یکەم، چەکی ئێم 4، نیشان شکێنی بارت ئێم 82، روناین لە شەو و هتد.
ئەو هێزانە هەروەها لەگەڵ هێزەکانی دڵتای ئەمریکا و یەکینە تایبەتەکانی SAS 22بریتانیا لە بنکەی هەلەبجەی سلێمانی هاوکاری دەکەن و تەنانەت لە پەروەردەی هێزەکانی دژە تیرۆری هەسەدەش بەشداربوون.
3. یەکەی ئۆپراسیۆنی تایبەت سواتی سلێمانی (ئاسایش)
فەرماندە: سەرخێڵ هەلەبجەیی
ژمارە: 1000 کەس
تەنیا هیزی کوردیە کە لە پێنتاگۆن بودجەی تایبەتی پێ تەرخان کراوە. لە ئەو بودجەیەدا، جیهازاتی ناتۆ لەوانە چەکی M4A1 ، تیربار، کۆڵت، نارنجۆک هاوێژ و ڕوانین لە شەوی بۆ لەبەرچاو گیراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان هێرشەکە بۆ سەر بنکەکەی لاهوور بریتی لە حاڵەتەکانی خوارەوە بوو:
بەلارهێنانی نزیک بە 120 بۆ 150 درۆنی خۆکوژی FPV
هاویشتنی نزیک بە 1000 خومپارە
بەشداری 9 بۆ 15 تانک
بەکارهێنانی نزیک بە 250 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش
لە بەرانبەردا هێزەکانی لاهوور نزیک بە 150 بۆ 200 کەس بوون کە بە سێ گرووپ دابەش کران:
گرووپی یەکەم بە فەرماندەیی ڕێبوار حەمید حاجی غەزاڵی لە باڵەخانە بەرزەکانی دەڤەرەکە وەکوو هێزی بەرگری یەکەم جێگیر بوون.
گرووپی دووهەم بە ڕێبەری ئەحمەد ئەساف، ئەفسەری پێشوویCTG ، لە پاڵ برای گەوەی لاهوور واتا ئاسۆ شەریان کرد.
گرووپی سێهەم نزیک بە نووسینگەی سەرەکی لاهوور و بریتی لە خۆی و براکەی پۆڵاد.
شەڕی سەرەکی لە دوو باڵەخانەی نزیک لە نووسینگەی لاهوور بوو کە کەوتە ژێر ئاگری قورسی تانک و خومپارەوە. وێنەکان نیشانی دەدات کە چ ئاستێکی باڵا لە تەقەمەنیەکان بەکار هێنراوە. هێرشی چڕی درۆنی خۆکوژی و ڕاستەوخۆ بۆ نێو دڵی بەرگری لاهوور نێردرا.
سەرچاوەی ئەو درۆنانە نادیارە. هەندێک لایەن بەکارهێنان لە مۆدێلەکانی وڵاتانی دراوسێیان هێناوەتە ئاراوە بەڵام بە پێی کەم بوونی ئاست خەسارەکان، لەوانەیە درۆنی بازرگانی چاکازی کراو بووبێتن.
ئەنجامەکان
ئەو شەڕە نزیک بە سێ کاتژمێر و نیو، واتا لە کاتژمێر 3 ی بەیانی بۆ 6 و نیوەی خایاند. ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە هێزەکانی لاهوور لە کۆتاییدا تەقەمەنیەکان لەدەست دا.
ئاماری خەسار و کوژراوەکان نادیارە، بە شێوەی فەرمی دوو کەس لە هیزەکانی لاهوور و سێ کەس لە هێزەکانی بەرانبەر کوژراون. هەرچەندە لەوانەیە زیاتریش بێت. یەکێک لە کوژراوەکان لە نزیکەکانی ئەژی عەزیز ئەمین سەرۆی پێشووی هەواڵگری PUK ە کە ئێستا لەگەڵ مەسروور بارزانی هاوکاری دەکات. هەر ئەوەش ئەگەرەکان لەسەر ئەگەری هاوکاری لاهوور لەگەڵ عەزیز ئەمین و پێوەندی ناڕاستەوخۆی ئەو لەگەڵ مەسروور بارزانی زیاد کردووە.
هاوکاتیش، شوێنی نیشتەجێ بوونی بافڵ تاڵەبانی دوو جار کەوتەبەر هێرشی درۆنی خۆکوژەوە کە لەوانەیە وەکوو هەوڵی هێرشبەرانە یان بۆ بەلاڕێ بردنی سەرەنجی هێزە هێرشبەرەکان ئەنجام دراوە.
ئەو ڕاپۆرتە ئاشكرای دەکات کە ئەو پێکدادانە، شەڕێکی بچووکی ناوخۆیی نەبوو بەڵکوو شەڕێکی تەواو بەبەکارهێنانی هێزی تایبەت و جیهازاتی پێشکەوتوو بوو، کە دەتوانێت وەرزێکی نوێ لە ئاڵۆزییە نێوخۆییەکان لە پێکهاتەی دەسەڵاتی هەرێم دروست بکات.
Your Comment