توێژەرانی کۆلێژی ئێکسیدێنتاڵ و زانکۆی کالیفۆرنیا و ئەرواین لە میانەی دانیشتنی پاییزی 2025ی ئەنجومەنی کیمیای ئەمریکا، شێوازیكیان بۆ چارسەریی نزیک و دووربینی و داڕشتنەوەی کاژەی چاو بەکەڵک وەرگرتن لە ڕەوتی بەئەسپایی کارەبا و گۆڕینی کاتیی pH ئاراستە کرد و لەم شێوازە کە ناسراوە بە بیچمدانی ئەلەکترۆمیکانیکی(EMR) لە تاقیکارییە سەرەتاییەکاندا نزیکبینیی بەبێ نەشتەرگەری، ئاوەژوو کردووە و پێدەچێ پاش بەکارهێنانی لەیزیک، پێشکەوتێکی گرینگ بێت لە بواری تەکنۆلۆژیای چارەسەریی بینایی.
بە گوێرەی ئەم شێوازە، توێژەران بە بەکارهێنانی ڕەوتی کارەبای بەئەسپایی لە ڕێگەی ئەلەکترۆدی پێلاتینیۆمی کە بە شیوەی لێنزی پەیوەندییەکی تایبەتی داڕێژراوە، توانیان pHی شانی چاو بگۆڕن و بە بەرزکردنەوەی ئەسیدیتە، شانی کاژەی چاو بۆ ماوەیەکی کەم شلک و ئامادەی گۆڕان بکەن و بەبێ پێویستی بە بڕینەوە یان نەشتەرگەریی شانێکی تایبەتی، فۆڕمێکی نوێ بە کاژەی چاو بدەن.
توێژەران هەروەها لەو باوەڕەدان کە شیوازی EMR دەتوانێ لە داهاتوودا جێی نەشتەرگەریی لەیزیک بگرێتەوە.
Your Comment