عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێک لە پرۆگرامی "تاران-تلاڤیڤ"دا سەبارەت بە دەسکەوتەکانی سەفەر بۆ عێراق، بە ئاماژە بە بەهادان بە پرسە ناوچەییەکان وەک ستراتژیی کۆماری ئیسلامی لە ئاسایشی نیشتمانی، وتی: لە پرسی ئاسایشی نیشتمانی دوو ڕەهەند و ڕوانگەی گرینگ هەیە، یەکەمیان تیۆریی ئەمریکا و ئیسرائیلە کە دەیانەوێ لە ڕێگەی هێزەوە بگەن بە ئاشتی و دەسکەوتەکەی دەبێتە ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچە وەک سووریا، و تیۆری دووەم گەیشتن بە ئاسایشی پاوەجێ بە هاوبەشیی وڵاتانە کە ئەمە ڕێبازەکە ئێران پەیجۆریەتی، واتە ئێمە لە بری تێکدانی ناوچە بەدوای سەقامگیرییەوەین و ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق لەو ڕەهەندەدا جێگر دەبێت.
لاریجانی ڕوونی کردەوە: خاڵی ناوەندیی ئەو ڕێککەوتنە، پابندیی ئێران و عێراقە بە پێشگری لە ئاژاوەنانەوە و کەڵکئاژوویی کەسان، ڕەوتەکان و وڵاتانی سێهەم لە یەکڕیزی و ئاسایشی نیشتمانیی هەر دوو وڵاتەکە و کەڵکوەرگیران لە خاکی یەکتری لە دژی یەکتر.
هەوڵی دوژمن بۆ ئاژاوەنانەوە لە نێوان ئێران و عێراق
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەبارەت بە بەراوردی دۆخی ئەمنیی ئێستاکەی ناوچە لەگەڵ دۆخی دوو دەیە لەوە پێش، ڕایگەیاند: ڕووداوەکانی ئەمدواییە و لەوان شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران، لە درێژەی زنجیرە گۆڕانکارییەکانە و ئاکاری ئەوان بەردەوام شەڕئاژوێی لە ناوچەدا بووە. بۆ وێنە کاتی خۆی هیلاری کلینتۆن دانی بەوەدا نا کە ئەمان داعشیان وەڕێخستووە، بۆ ئەوەی وڵاتانی ئێران و عێراق تووشی ئاژاوە و گرفت بێن و بەمکارە ئاژاوە بخەنە نێوان شیعە و سوننەی ناوچەوە؛ بە تایبەت لە نێوان عەشیرەکانی عێراقی کە دوو مەزهەبە ساڵانێکی زۆرە پێکەوە ژیاون. ئەگەرچی لەو پرسەدا هەندێک وڵاتی ناوچەییش دەستیان هەبوو. بەوەشەوە ئەوی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ڕووی دا، وەک پێشتر نەبوو و ئێمە ئەوجار شاخ بە شاخی دوژمن بووین و ئەمریکا چیتر خۆی لە پشت پرسەکاندا نەشاردەوە و هاتە مەیدانەوە و وەزیری بەرگرییان ڕاشکاوانە فەرمانی بوردومانی ئێرانی دا و پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە بۆ ئو هێرشە 10 ساڵ کاریان کردووە.
هاوڕیزی نیشتمانی؛ سەرمایەیەکی گەورەی فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتی
عەلی لاریجانی ڕاشیگەیاند: هاوڕیزی نیشتمانی لە ئێراندا پرسێکی تایبەتییە و ئەوەی کە خەڵکی ئێران ئەو تێگەیشتن و ئیرادەی هاوبەشیان هەیە کە دەبێ دژی ئیسرائیل بوەستن، سەرنجڕاکێشە. هاوڕیزییەک کە خەڵکی جیهان بە ئاشکرا بینیان و ئەمە زۆر گرینگە، چونکە هاوڕیزیی نیشتمانی، سەرمایەیەکی گەورەی فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتییە.
نتانیاهۆ دانی بە دەستەوەستانیی خۆیدا نا
ناوبراو ئاشکرای کرد: دوژمن پێی وابوو کە وڵاتانی ئیسلامی بە هۆی هەندێک ناکۆکی یان کۆنسێرڤاتبوونیان پشت لە ئێران دەکەن و ئێران تەریک دەکەوێ، بەڵام وڵاتانی ئیسلامی هەم خەڵک و هەم دەوڵەتەکانیان لە پشتی ئێران مانەوە. یان لە بابەتی شێوەی بەرنگاربوونەوەی هێزی چەکداریی ئێران، پێیان وابوو هیچ پلارێکیان بەر ناکەوێت، چونکە زۆرترین جیهازاتی پەدافەندی و بەرگرییان هەبوو، بەڵام دیتمان کە هێرشی مووشەکیی ئێران لە نیوەی دووەمی شەڕەکەدا تەواو ئیسرائیلی دەستەوەستان کردبوو. تەنانەت بەرپرسێکی ناوچە لەوبارەیەوە وتی، نتانیاهۆ ڕۆژی یەکەمی شەڕ پەیوەندیی پێوە گرتووە و پێی وتووە کە کاری ئێران تەواوە. بەلام ڕۆژی چوارەمو پێنجەم، دانی بەوەدا ناوە کە تەواو دەستەوەستانە و کێشە و گرفتی زۆرە.
دەسکەوتێک بەناو ستراتژیی سەربازیی ئێران هەمبەر بە ئیسرائیل
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە داکۆکی لە "دەسکەوتێک بەناو ستراتژیی سەربازیی ئێران هەمبەر بە ئیسرائیل"، جەختی کرد: هەڵبەت ئێمەش لاوازیمان بوو و پرسی دزەکردنی دوژمن لە ناوخۆی ئێراندا پرسێکی جیدی بوو و هاوکات لە بەشگەلێکشدا لێهاتووانە و بەهێز جووڵاینەوە. ترامپ لە جێیەکدا وتبووی کە دوا ڕۆژەکانی شەڕ، بۆ ئێمە و نتانیاهۆ جەهانمێک بوو. بەلام نابێ لەوبارەوە لەخۆبایی بێن، چونکە دوژمن ئەمانە دەوخێنێتەوە و بە لاوازییەکانیدا دەچێتەوە و ئێمەش هەر ئەو کارە دەکەین و نابێ تەنیا بە شێوازێکی سەربازی بجووڵێینەوە. ئێمە خۆشەویستانێکمان لەدەست داوە، بەڵام بەوەشەوە گەلی ئێران ڕوویەکی جیاوازی لە خۆی نمایش دا.
Your Comment