٢٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٢٣
Source: Mehrnews
بەقایی: ئەورووپییەکان بۆیان نییە میکانزیمی پەلەپیتکە بەکار بهێنن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لایەنە ئەورووپییەکان بەهۆکاری جیاواز بۆیان نییە میکانیزمی پەلەپیتکە بەکار بهێنن.

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە دانوستانی بەربڵاوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەفتەی رابردوو، وتی: ئەو وەزارەتخانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و سەروو ناوچەکە بۆ پێکهێنانی کۆدەنگی لە بواری یارمەتی گەیاندن بە غەززە و راگرتنی کۆمەڵکوژی لە ئەو ناوچە گفتوگۆی کردووە. وەزیری دەرەوە هەروەها لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و ڕطێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دیدارگەلیکی هەبووە و ئامانجی ئێمە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەو ڕێکخراوەیە.

بەقایی زیادی کرد: ئەوەی کە خەریکە ڕوو دەدات، بێ وێنە بووە و وەکوو جەنایەتێکی جەنگی ئاشكرا، دژی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ئەم دواییەی ئێران و ئەورووپا، ڕایگەیاند: ئەو دانوستانانە ڕۆژی هەینی بەڕێوە چوو و لەوانەیە هەندێک پرسیار لە ئەو بارەوە بێتە ئاراوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە هەڵوێستی ئێران هەمبەر گۆڕانکارییەکانی قەفقازی باشووری نەگۆڕیوە و هاتنی ئەکتەەری سەروو ناوچەیی بۆ ئەو گۆڕانکاریانە لە بەرژەوەندی ئاسایش و گەشەی ناوچەیی نییە و وردەکاریەکان لە ئەو بارەو بە وردی شوێنگیری دەکەین.

بەقایی سەبارەت بە دانوستانەکان و پێشنیاری درێژ کردنەوەی بڕیارنامەی 2231 ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان بۆ لابردنی گەمارۆکان و پرسی ئەتۆمیە و وتیشی کە لایەنی ئەورووپی لەوانەیە گێڕانەوەی خۆی هەبێت بەڵام، ئەوە گێڕانەوەی ئێران نییە و لایەنە ئەورووپییەکان بەهۆکاری جیاواز بۆیان نییە ڕێکاری گەڕانەوە بگرنە پێش.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەی زاهیدانیش وتی: ئەو هەوڵە ئیدانە کراوە و هێزەکانی ئێمە هۆکارەکانی ئەو کردەوە دەناسنەوە و سزایان دەدەن. هەروەها درێژەی دا کە ئەو هەوڵە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل مانادارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha