٢٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٤٩
Source: Mehrnews
ئێران پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان و چین و ڕووسیا تۆکمە دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەبێ سەرەتا پێوەندیمان لەگەڵ دراوسیکانمان تۆکمەتر بکەینەوە و دووهەم پێوەندیمان لەگەڵ وڵاتانێک وەکوو ڕووسیا و چین بەهێز بکەینەوە.

 مەسعوود پزشکیان لە پەراوێزی کۆبوونەوە لەگەڵ جێگران و بەرپرسانی گشتی وەزارەتی دەرەوە، بە ئاماژە بە کردەوەی دەزگای دیپلۆماسی کە 12 ڕۆژ شەڕەکەدا، ڕایگەیاند: ئێمە هاتووینەتە ئێرە کە دەسخۆشی لە برا و خوشکەکانمان بکەین.

ناوبراو درێژەی دا: دوژمنان بە هەموو توانیانەوە هاتن و هەوڵیان دا ئێران بە چۆکدا بهێنن بەڵام بەرگرییەکی تەواومان کرد و خەڵکشی پشتمانیان گرت.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەنجامی کارەکان بووە ئەوەی کە هەموو جیهان ئەو هێرشانەیان ئیدانە کرد کە ئەو بابەتە بە ئاسانی نایێتە دی، بەڵکوو بە پێوەندییەکانە کە پێک دێت.

پزشکیا زیادی کرد: لە لایەک هێزە چەکدارەکان و لەلایەکی دیکەش دیپلۆماسی بوو. ئێمە بە هاوئاهەنگی و سیاسەتگەلێک کە پێک دێت بە هەمان یەکمایەتییەوە سەرەتا لەگەڵ دراوسێکانمان باشتر دەکەین و دووهەم پێوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەوانە ڕووسیا و چین بەهێزتر دەکەینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha