مەسعوود پزشکیان لە پەراوێزی کۆبوونەوە لەگەڵ جێگران و بەرپرسانی گشتی وەزارەتی دەرەوە، بە ئاماژە بە کردەوەی دەزگای دیپلۆماسی کە 12 ڕۆژ شەڕەکەدا، ڕایگەیاند: ئێمە هاتووینەتە ئێرە کە دەسخۆشی لە برا و خوشکەکانمان بکەین.
ناوبراو درێژەی دا: دوژمنان بە هەموو توانیانەوە هاتن و هەوڵیان دا ئێران بە چۆکدا بهێنن بەڵام بەرگرییەکی تەواومان کرد و خەڵکشی پشتمانیان گرت.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەنجامی کارەکان بووە ئەوەی کە هەموو جیهان ئەو هێرشانەیان ئیدانە کرد کە ئەو بابەتە بە ئاسانی نایێتە دی، بەڵکوو بە پێوەندییەکانە کە پێک دێت.
پزشکیا زیادی کرد: لە لایەک هێزە چەکدارەکان و لەلایەکی دیکەش دیپلۆماسی بوو. ئێمە بە هاوئاهەنگی و سیاسەتگەلێک کە پێک دێت بە هەمان یەکمایەتییەوە سەرەتا لەگەڵ دراوسێکانمان باشتر دەکەین و دووهەم پێوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەوانە ڕووسیا و چین بەهێزتر دەکەینەوە.
Your Comment