٢٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٤
Source: Mehrnews
کۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپایی کۆتایی هات

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی لە ئەستەنبوڵ نووسیویەتی: ڕێکەوتن کرا بەردەوام بین.

 کازم غەریب ئابادی نووسی: من و تەخت ڕەوانچی گفتوگۆیەکی جددی و ڕاشکاوانە و وردمان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی سێ وڵاتی ئەوروپی/یەکێتی ئەوروپا کرد.

دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەڵگرتنی سزاکان و پرسی ئەتۆمی تاوتوێ کران و پێداچوونەوەیان بۆ کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد: وێڕای ڕەخنەی جددی لە هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییە دژی گەلەکەمان، هەڵوێستەکانی خۆمان ڕوونکردەوە، لەنێویاندا لەسەر ئەوەی پێی دەوترێت میکانیزمی سناپباک.

هەردوولا بە بیرۆکەی تایبەتەوە هاتنە کۆبوونەوەکە، کە لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا. ڕێککەوتن کرا کە ڕاوێژکارییەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام بن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha