٢٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٤٠
Source: Mehrnews
زیانی 111 ملیۆن دۆلاریی ئەمریکا، لە هێرشی ئێران بۆ سەر عودەید

گۆڤاری نیۆزویکی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بەرگری لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عودەیدی ئەمریکا لە قەتەر، زیانێکی 111 ملیۆن دۆلاریی پێگەیشتووە.

گۆڤاری نیۆزویکی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە زیانەکانی ئێران لە هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر لە تۆڵە و کاردانەوە بە دەستدرێژیی واشنتۆن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و نووسی: ئەو وانەیە لە کاتێکدا کە داراییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا بەرەوڕووی مەترسیی هێرشی شیمانەیی چین و کۆریای باکوورە.

ئەو گۆڤارە لە زمانی ژێنڕال دۆن کین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا نووسی: جگە لە 44 سەربازی بنکەی عودەید کە بۆ کار بە سیستەمی بەرگریی پاتریۆت مابوونەوە، پاشماوەی هیزەکانی ئەمریکا لەو بنکەدا هاوکاتی هێرشی مووشەکی ئێران لە عودەید براونەتە دەرێ و ئەمانیش ژمارێکی زۆری مووشەکییان بۆ بەرگری لە بنکە تەقاندۆتەوە کە بە گوێرەی ژێنڕاڵ دۆن کین، "گەورەترین ڕۆڵگێڕانی پاتریۆتیی مێژووی ئەرتەشی ئەمریکا" بووە.

هاوکات، بنکەی جووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا (JINSA) لە شرۆڤەیەکدا ئاشکرای کردووە کە ئەرتەشی ئەمریکا نزیکەی 30 مووشەکی پاتریۆتی بۆ کردنە ئامانجی 14 مووشەکی هاویشتراوەی ئێرانی بۆ سەر گەورەترین دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، تەقاندۆتەوە کە هەر ئەوە 111 ملیۆن دۆلار تێچووی خستۆتە سەر شانی ئەمریکا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە وتەی نیۆزویک، ئەمریکا هەر ئێستا بەرەوڕووی هێرشی شیمانەیی چین بۆ سەر تایوان و پەرەسەندنی چەکەمەنیی مووشەکی کۆریای باکوور و جموجۆڵی نەترسانە و بەردەوامی دوو وڵات لە هەرێمی ئاسمانی و دەریایی ناوچە جێ‌ناکۆکییەکانن و ئەمانە ئەمریکا ناچار دەکەن لە ئامادەسازی و پەرەدان بە توانستی پەدافەندی و بەرگریی مووشەکی خۆی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha