عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: دوژمنانی ئێران، بەتایبەتی زایۆنیزمی جیهانی و ئەمریکا گەڵاڵەگەلێک وەکوو داڵانی زەنگزور وەکوو کارێکی ڕواڵەتی بۆ گەڵاڵەگەلێکی گەورەتری ژێئۆپۆیتیکی شوێنیگیری دەکەن.
هەروەها وتیشی: ئامانجی سەرەکی ، لاواز کردنەوەی بەرخۆدان، دابچڕانی پێوەندی ئێران و قەفقاز و گەمارۆی زەوینی ئێران و ڕووسیا لە باشووری ناوچەکەیە. ئەو گەڵاڵە نەک هەر بەشێک لە بەرنامەی ئەمریکا بۆ جێگروەی ئۆکراینا لەگەڵ قەفقاز وەکوو بەرەیەکی نوی بۆ گوشار لە سەر ئێران و ڕووسیایە بەڵکوو بە پشتیوانی ناتۆ و هەندێژ لایەنی پان تورکیست شوێنگیری دەکرێت.
گەلی ئێران لە درێژایی مێژوو، بەتایبەتی لە سەردەمی ئێستا و لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا، یەکگرتوویی، بێداریەکی بێ وێنەیان لە خۆوە نیشان دا. ئەو ئەکگرتوویە بەهۆی فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئێرانی - ئیسلامی بەردەوام بووەتە هۆی وانە گرتنی گەلانی ئازادی خوازی جیهان.
دوژمنانی ئێران بەتایبەتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئەو یەکگرتووییە نیگەرانن و بەردەوام هەوڵ دەدەن بە لاواز کردنەوەی بنەماکانی ئەو شوناسە، ئاسایشی نەتەوەیی بخەنە مەترسییەوە. لە هەمان پێوەندیدا گەڵاڵەگەلێک وەکوو داڵانی زەنگزوروەکوو کارێکی ڕواڵەتی بۆ گەڵاڵەگەلێکی گەورەتری ژێئۆپۆیتیکی شوێنیگیری دەکەن.
بەڵا مئێران لە هەما سەرەتاوە، ڕاشکاوانە دژایەتی خۆی لە بانترین ئاستدا دەربڕی و تەنانەت بە ناردنی هێز بۆ سنوورەکان و بەڕێوەبردنی مانۆڕ، نیشانی دا کە بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی هێڵی سووری ئێمەیە.
ئێستاش دوژمن بە گەڵاڵەگەلێکی بەڕواڵەت ئابووری، بەڵام لە ڕاستیدا جودایی خوازانە، بەدوای دزە بۆ نێو قووڵایی ژێئۆپۆلیتیکی ئێرانە.
Your Comment