٢٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٣٢
Source: Mehrnews
هێرش کرایە سەر بارەگایەکی دەوڵەتی عێراق لە بەغدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە برینداربوونی ژمارێک لە ئەفسەران و هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشی چەند کەسی چەکدار بۆ سەر بارەگایەکی دەوڵەتی لە بەغدا هەواڵی دا.

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هێرشی چەند کەسی چەکدار بۆ سەربارەگایەکی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە لە شاری بەغدا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەندین هێزی پۆلیس و ئەمنیی عێراقی بریندار بوونە.

ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا 14 کەسی چەکداری هێرشبەریان قۆڵبەست کردووە و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیریی دەستە و پێوەندەکانی ئەو هێرشە بەردەوامە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha