بەشی نێودەوڵەتی: گەمارۆی غەزە، ڕۆژ بە ڕۆژ تەنگتر دەبێ و ڕەنجی ژیان گەیشتۆتە پەرژینی نامومکینی و دۆخی ژیان لەسای بێدەنگییەکی تۆقێنەری کۆمەڵگای جیهانی و بانگەشەکارانی درۆیینی مافی مرۆڤ، بەردەوامە لە قەیرانیتربوون؛ ئێرە، شەڕی سەربازی، ئابووری و جەماوەری ڕووخاوە بە سەر ئەم خەڵکەدا، بۆوەی لە ژێر ئەو هەمووە بارستایەدا بپڕووکێن و لەو ڕێگەوە ڕاستییەکی نوێ بە زۆرەملی بەسەر زەویدا بسەپێت.
سیاسەتی پلانداڕێژراوەی ڕژیمی زایۆنی لە ساڵی 2007ـهوە، برسێتیدان و ئاوارەکردنە؛ لە پاڵیشیەوە هێرشی سەربازیی بێئامانە کە بۆتە هۆی تۆمارکرانی بێوێنەترین کۆمەڵکوژییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
پاکتاوی نژادی وێڕای کۆچی زۆرەملێ
زایۆنییەکان بە ئانقەست و ئاشکرا بە بەر چاوی هەموو جیهانەوە، خەڵکی مەدەنی و ناوچە نیشتەجێیەکان دەکەنە ئامانج، بۆ ئەوەی بە یەکجاری تەفر و توونایان بکەین.
ڕژیمی داگیرکەر بە هێرشی دڕندانەی، لەناوبردنی گەڕەکەکان و سڕینەوەی خێزانیی دیموگرافییەکان، نزیکەی 1.9 ملیۆن کەسی ناچارکردووە لە ئاوارەیی؛ هەڵمەتێک کە زۆر کەس بە گەورەترین شەپۆلی کۆچی زۆرەملێی پاش کارەساتی "نەکبە"ی ساڵی 1948ی دەزانن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم لەسەدا 70ی ژێرخانەکانی ژیان لە غەزە بە یەکجاری لەناو چوونە، یان چیتر بۆ کەڵکوەرگرتن ناشێن. خێزانە بێ ماڵ و یانەکان، چیتر ناتوانن بگەڕێنەوە؛ چونکە خانووەکانیان یان بە یەکجاری خاپوور کراون، یان لە ناوچە قەدەغەکاندا هەڵکەوتوون.
ئەشکەنجەی سیستماتیک ومەرگی پەیتایی
ڕژیمی زایۆنی بە چێژبردن لەو جەنایەت و ئەشکەنجەی بەسەر خەڵکی بێتاوانیدا سەپاندووە، بەهرە لە هەموو ئامرازەکانی ئازاری دەروونی و فیزیکی دەبات: لە ویشکەساڵیی پلان بۆ داڕێژراوە و پچڕانی ئاو و کارەباوە، تا بوردومانی بەردەوام، ڕووخاندنی ژێرخانەکانی تەندروستی، لەناوبردنی وێسگەکانی ئاو و زڵباو و پەرەدان بە نەخۆشی و ئیپیدمی؛ بە جۆرێک کە هیچ خاڵێک لە ژیانی خەڵکی غەزە بەری نییە لەو ئەشکەنجە بێبەزەیانە.
لە هەلومەرجێکی ئاوادا، کۆمەڵگای جیهانی، دامودەزگا نێودەولەتییەکان و دەوڵەتانێک کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن، بە خۆدزینەوەیەکی شەرمەزارانە، چاودێری ئەو کۆمەڵکوژییەن؛ ئێستا چیتر هیچ دەنگێک لە جیهان هێندەی دەنگی برسێتیی غەزە بەرز و کەڕەنا نییە.
ڕژیمی زایۆنی بەدوای چۆڵکردنی غەزە
بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بە ئاشکرا باس لە ئامانجی "چۆڵکردنی غەزە" دەکەن. ئەمە نەک خوازەیە و نەک هەڕەشە؛ بەڵکوو پلانێکە بۆ پاکتاوی نژادی بە یارمەتیی ئامرزای برسێتیدان؛ هەمان کە ڕێکخراوەگەلی مافی مرۆڤ بە "سزای بەکۆمەڵ" ناوی لێ دەبەن.
تەنانەت وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاندووە کە تەنانەت کادێری دەرمان و نەخۆشانیش توانای وەرگرتنی ژەمێک خواردنیان لە ڕۆژدا نییە و بەو هۆیە چیتر توانای فریاکەوتنی گیانی خەڵک و بریندارانیان نییە. مردن بە هۆی برسێتی، چیتر نەک شیمانەیەک، بەڵکوو ڕاستییەکی تاڵ و حاشاهەڵنەگری ڕۆژانەیە لە کەرتی غەزدا.
دوا هاوارەکان لە ژێر خێوەکانی برسێتی
هەواڵنێرانی غەزەیی داوا لە هەموو خەڵکی ئازادی جیهان دەکەن کە بەر لەوەی خەڵکی غەزە لە برسێتیدا بمرن، لەبارەیانەوە بنووسن. ئەمانە چیتر دروشم و زێدەوێژی نییە؛ ڕاستیگەلێکن کە بە خوێن، فرمێسک و ئێسکی منداڵانی فەلەستینی نووسراون و نووسراون کە چۆن زارۆکانی لە بێ شیری دەمرن، دایکانێک بە قەندئاو منداڵانیان تێر دەکەن، باوکانێک کە توانای دابینکردنی تیکە نانێکیان نییە و سەر دەکوتن بە دیوارەکاندا.
لە هەر چرکەیەک بێدەنگیدا، گوللەیەک سینگی حەقیقەت دەدڕێ
دواجار دەبێ بڵێین: برسێتی، نەخۆشی و کۆچی زۆرەملێ لە غەزە، نەک ئەنجامی پاڵەکیی شەڕ، بەڵکوو ئامرزاگەلێکی وردبینانەن بۆ پاکتاوی نژادی.
جیهانی ئازاد دەبێ بەرپرسایەتیی مێژوویی و ئەخلاقیی خۆی قبووڵ بکات و خێرا کۆتایی بە گەمارۆی غەزە بێنێت، ڕێگای هێمن بۆ گەیشتنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بکاتەوە، ڕژیمی زایۆنی بۆ جەنایەتە جەنگییەکانی دادگایی بکات و هەلومەرجی گەڕانەوەی ئاوارەکان و نۆژەنکردنەوەی زێدەکانیان بە چاودێریی نێودەولەتی دەست پێبکات.
Your Comment