حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە لێدوانێکدا، سەبارەت بە دەسکەوتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، باسی لە دزەی سیخوڕانی بیانی لە پۆستە باڵاکاندا کرد و وتی: دزەکردن هەمیشە لە وڵاتدا بوو و دەشبێت، هەر وەک چۆن ئێمەش لە وڵاتانی تر و لە ڕژیمی زایۆنیدا دزەمان کردووە.
ناوبراو لە وڵامی ئاماژەکران بە نمونەیەک لە سیخوڕی لە پۆستەکانی باڵای وڵاتدا، وتیشی: ئەوە لە ئەستۆی دەزگای دادە و ئێمە بەڵگەمەند دەجووڵێنەوە و کەسانێک کە لەو پەیوەندییەدا لە لایەن هێزی چەکدارییەوە دەستبەسەر دەکرێن، کە دواتر لە لایەن دەزگای دادەوە سزا دەدرێن.
Your Comment