٢١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٢
Source: Mehrnews
ڕووداوێکی سەرسووڕهێنەر لە ئێران؛ کچێک بە دڵی سێهەم دەژی

پزشکانی ئێرانی لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، بۆ جاری دووەهەم بە پەیوەنددانەوەی دڵ، ژیانی دووبارەیان بە کچێکی نەخۆشی 16 ساڵەی ئێران بەخشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر محەمەد مەهدەوی، سەرۆکی کەرتی پەیوەندی دڵی منداڵان لە ناوەندی ڕاهێنان و توێژینەوەی شەهید ڕەجایی، لە پەیوەنددانی دووەهەمین دڵ بە کچێکی نەخۆشی 16 ساڵە لە ئێراندا هەواڵی دا و وتی: پێشتر لە ساڵی 1396ی هەتاوی (8 ساڵ لەوە پێش) پەیوەندی دڵ بۆ ئەو کەچە ئەنجام دراوە و ئێستاش بۆ جاری دووەم، پەیوەندێکی تری دڵ بۆ ئەو نەخۆشە ئەنجام دراوە کە ئەمکارە دەتوانێ پەرجۆیەک بێت لە مێژووی پزشکی ئێراندا.

وتیشی: لە ساڵی 1391ـه‌وە پەیوەندی دڵی منداڵان بە شێوەی نوێ لە ئێراندا دەستی پێکرد و لەو ڕۆژانەدا کەمتر کەسێک بڕوای دەکرد، ڕۆأێک بتوانین لە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتە لەو بوارەدا بین. بەلام ئەوڕۆکە ئێران بە ئەنجامدانی نزیکەی 30 پەیوەندی دڵی منداڵان، لە کۆی 550 تا 600 پەیوەندێک کە ساڵانە لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت، پلەیەکی بەرچاوی هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha