٢١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٢
Source: Mehrnews
سیستەمە خەساردیتوەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران نۆژەن کراونەتەوە

جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەشی ئێران وتی: ئێمە توانیمان بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی بەرگریی هەنووکەیی و گۆڕینی بە سیستەمی نوێ، ئاسمانی وڵات داپۆشین و ئاسایشی ئاسمانی ئێران دەستەبەر بکەین.

مەحمود موسەوی، جێگری سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی هێزە چەکدارەکان و سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرگریی پیرۆزی ١٢ ڕۆژەدا وتی: لەم شەڕە سەپێندراوەدا، یەکەمین کردەوەکانی دوژمنی زایۆنیستی دژ بە ڕادار و سیستەمی بەرگریی وڵات بوو، و هاوڕێکانمان لە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران شەو و ڕۆژ لە سەر سیستەمەکان بوون و ڕووبەڕووی دوژمن بوونەتەوە.

مووسەوی ئاماژەی بە توانای بەرگری ئاسمانی لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئاسمانی وڵات کرد و ڕایگەیاند: دوژمنی زایۆنی هەوڵی لەناوبردنی توانای بەرگری ئێرانی دا و بەشێک لە سیستەمی بەرگری ئێمە لەم شەڕەدا زیانیان بەرکەوت؛ بەڵام بە هەوڵی هاوڕێکانم، سیستەمی زیانلێکەوتوو گۆڕدرا و لە شوێنەی ئەو سیستەمانە، سیستەمی جێگرەوە دانراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha