دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە پووچەڵکردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستانی کۆنە بەعسی لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، 40 کەس لە تیرۆریستانی کۆنە بەعسی کە لە لایەن باڵێکی ناسراو بە کەتیبەی 66 لە دەرەوەی عێراق ساپۆرت دەکران و لە هەوڵی پەرەدان بە هزری بەعسی و دنەدانی خەڵکی دژی دەوڵەتی عێراق بوون، لە هەڵمەتێکی هێزی ئاسایش دەستگیر کران.
Your Comment