١٥ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٨
Source: Mehrnews
پزشکیان: هەمبەر بە دوژمنی هاوبەش، پاڵپشتی یەکتر بین

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری وەزیری ناوخۆی عێراقدا وتی: ڕژیمی زایۆنی بەدوای لاوازکردن، داگیرکردن و تاڵانی سەرچاوەی وڵاتانی ناوچەیە و ئێمە دەبێ لە هەمبەر ئەو دوژمنە هاوبەشەدا، باڵی یەکە بین.

 مەسعوود پزشکیان لە دیداری ئەوڕۆ دووشەممە، لەگەڵ عەبدولئەمیر شمری، وەزیری ناوخۆی عێراق، وێرای ئاماژە بە پەیوەندیی برایانە و پشتئەستوور بە پەیوەندیی قووڵی ئایینی و فەرهەنگی نێوان دوو وڵات، وتی: هیوادارین هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی دوو وڵات بۆ ئاسانکاری لە بەڕێوەچوونی شکۆمەندی ڕێوڕەسمی ئەربەعین، خاڵێکی وەرچەرخان و پێشڕەو بێت لە هاوکاری لە بوارەکانی دیکەی وەک چالاککردنەوەی بازاڕە سنوورییەکان، سەرمایەدانەریی هاوبەش و ئاڵوگۆڕیی زانکۆیی.

پزشکیان هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵێ تێکدەرانەی ڕژیمی زایۆنی لە ئاسایش و ئاشتیی ناوچە، جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی پڕۆژەی ڕژیمی هێژمۆنیی لاوازکردن، داگیرکردن و تاڵانی سەرچاوەی وڵاتانی ناوچە و دابەشکارییانی گرتۆتە بەر، و ئێمە دەبێ لە هەمبەر ئەو دوژمنە هاوبەشەدا، باڵی یەکە بین و پاڵپشتی لە یەکتر بکەین و بە توندی خۆمان لە ئاژاوە و دووبەرەکی بەدوور بگرین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha