١٥ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٧
Source: Mehrnews
"جۆلانی" لە باکۆ؛ پیلانێکی نوێ بۆ گواستنەوەی تیرۆریستان بەرەو قەرەباغ

کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: جۆلانی لە سەفەر بۆ باکۆ هەوڵی پەسندکرانی پلانێک دەدا تا لەو ڕێگەوە هێزە تیرۆریستییەکانی لە دیمەشق بنێرێتە قەرەباغ.

مورتەزا سیمیاری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە سەفەری سەرکردەی گرووپی تەحریرولشام بۆ کۆماری ئازەربایجان، وتی: بەڕواڵەت وتراوە کە سەفەری جۆلانی بۆ باکۆ لە پێناو گواستنەوەی بۆریی گاز بۆ سووریایە، بەڵام ڕژیمی جۆلانی بە نهێنی خەریکی پیلانێکە بۆ گۆڕینی ڕۆڵی سووریا لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا و بۆتە سەنگەری ژمارە یەکی ژووری ئۆپەراسیۆنیی ئەمریکا و زایۆنییەکان لە ناوچەدا.

ئەو کارناسە سیاسییە بە ئاماژە بە پێڕەویی جۆلانی لە سیاسەتگەلی ڕێکخستنەوەی تورکیا، وتیشی: دیمەشق بە هۆی ناسەقامگیری و ژمارەی زۆری ئەکتەرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی، خاڵێکی وەرچەرخانە لە گۆڕانکارییەکانی قۆناغی تێپەڕین و خەریکی هێماسازیی کۆمەڵگایەکی موسڵمانی نۆرمالیزە کراوەیە کە بەرەنگاری کۆمەڵگای ئیسلامی دەبێتەوە.

سیمیاری ئاماژەی بەوەش دا: بابەتێکی تر لەمناوە نافەرمانیی باڵی رادیکاڵ و تەکفیری سووریا لە جۆلانییە و ئەمە ئەگەری ئاژاوەنانەوە لە سووریای بەدواوەیە و جۆلانی لەو سۆنگەوە بەرەوڕووی گرفتی زۆرە، بۆیە لە سەفەری بۆ باکۆ هەوڵی پەسندکردنی پیلانێک دەدا تا لەو ڕێگەوە هێزە ڕادیکاڵ و تیرۆریستییەکان لە دیمەشقەوە بنێرێتە قەرەباغ.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ئەنگێزەی دەوڵەتی باکۆ لە قبووڵ‌کردنی تیرۆریستە تەکفیرییەکان بۆ قەڵاچۆکردنی گوندە شیعەکانی سەر سنووری ئێرانە و نازانی بەو کارەی تووشی هەڵەی لێکدانەوەیی هاتووە و نازانێ ژووری هزری ئەمریکی-زایۆنی ئەزقەزا بەدوای یەکخستنی تەکفیرییەکانی سووریا و تیرۆریستانی موجاهیدینی دانیشتووی ئالبانی لە خاڵی پێکگەیشتنەوەی باکۆیە لە دژی ئێرانە.

ئەو کارناسەی بواری ئاسایشی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: بێ گومان دەوڵەتی عەلی‌ئۆف بە پێداچوونەوەی وردبینانە بە هەڵسوکەوتی جۆلانی و تیرۆریستانی موجاهیدین، تێدەگات کە تووشی یارییەکی پڕمەترسی لە داهاتووی ناوچەدا هاتووە کە زیاتر لەوەی مەترسی بێ بۆ تاران، زیان بە باکۆ دەگەیێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha