ڕووسیا بە گواستنەوەی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سەربازی لە بنکەی حەمیمەوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، کۆنترۆڵی ئەو فڕۆکەخانە ستراتیژیکە کە کوردستانی سووریای بەدەستەوە گرت؛ گۆڕانێک کە بە پێی وێنە مانگیلەییەکان و سەرچاوە مەیدانییەکان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە و بە ئامانجی بووژانەوەی بوونی سەربازی مسکۆ لە ناوچەکە ئەنجام درا.
سەرچاوە مەیدانی و وێنە مانگیلەییەکان پشت ڕاستی دەکەنەوە کە ڕووسیا کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای دوای ئەوەی کە بەشێکی زپر لە هێزەکانی لە بنکەی ئاسمانی حەمینەوە لە لازقیە بۆ بنکەی نوێ لە قامیشلۆ گواستەوە، بەدەستەوە گرت.
چالاکی بەربڵاو و چڕی فڕۆکە بارییەکانی ڕووسیا کە لە مانگی ژانویە تا جوونی ئەمساڵ تۆمار کراوە، نیشانەی گواستنەوەی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سەربازی قورسی ڕووسیا بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆیە.

ڕووسیا بە ڕێککەوتنی هەسەدە، بە گواستنەوەی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سەربازی بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، کۆنترۆڵی ئەو فڕۆکەخانە ستراتیژیکە لە کوردستانی سووریای بەدەستەوە گرت.
Your Comment