سەید عەباس عێراقچی لە کاتی گەییشتنی بۆ چین، کە بۆ بەشداری لە بیست و پێنجەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی شانگهای چین چووەت ەئەو وڵاتە، وتی: ڕێکخراوی شانگهای وردە وردە پێگەی خۆیی لە بواری جیهانی کردەوە و لە ڕێکخراوێکی ناوچەیەوە بۆ سەروو ناوچەیی گۆڕدرا و پرسی گرینگ لە بواری ئابووری و سیاسی و ئەمنیەتییەوە دەگرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: زیاتر لە 120 وڵاتی جیهان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد و پاڵپشتی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند. درێژەی دا: ڕێکخراوی شانگهای لە کاتی خۆیدا بەیاننامەیەکی دەرکرد کە جێگای دەسخۆشییە و سبەینێ بە جوانی و چڕی لە ئەو بارەوە باس دەکەیم.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: زیاتر لە 120 وڵاتی جیهان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد و پاڵپشتی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
Your Comment