١٥ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٤
Source: Mehrnews
لێکەوتەکانی چەک داماڵینی پەکەکە بۆ تورکیا، سووریا و عێڕاق

ڕێوڕەسمی مێژوویی چەک داماڵینی پەکەکە لە سلێمانی نەک هەر کۆتایی سیمبولیکی چوار دەیە پێکدادانی چەکداری لەگەڵ حکومەتی تورکیا بوو، بەڵکوو خاڵێکی دەسپێک بۆ دووبارە پێناسە کردنەوەی پێوەندی سیاسی و ئەمنیەتی ناوچەیی نێوان تورکیا، سووریا و عێراق دێتە ئەژمار.

 ڕێوڕەسمی مێژوویی چەک داماڵینی پەکەکە لە 11 ی ژووییەی 2025 خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی چل ساڵ پێکدادانی ئەو گرووپە لەگەڵ حکومەتی تورکیا بوو. ئەو ڕووداوە نەک لەسەر پێوەندی ناوخۆیی تورکیا کاریگەرە، بەڵکوو لێکەوتەی بەربڵاوی بۆ عێڕاق، سووریاو تەنانەت ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە هەیە. لەوانە:


1. تورکیا: دەسپێکی ڕێگای دژواری ئاشتی ناوخۆیی

چەک داماڵینی پەکەکە بۆ تورکیا هەلێکی بێ وێنە بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی پرسی کوردی پێک هێناوە، بەڵام ئەو ڕەوتە چەند کێشەی جیدی لە بەردەمدایە:

دەسپێکی قۆناغی دادپەروەری گواستنەوەیی: قسەکانی ئەردۆغان لەسەر کۆتایی هێنان بە وەرزێکی خوێناوی و دانپێدانان بە هەڵە مێژووییەکانی دەوڵەت، لەوانە ئازاد، دوور خستنەوە و سووتاندنی گوندە کوردنشینەکان، دەتوانێت بەستێن بۆ ڕەوتێکی هاوشێوەی دادپەروەری گواستنەوەیی خۆش بکات. پێکهێنانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ چاوەدێری لەسەر ڕەوتی ئاشتیش هەنگاوێک بۆ بنەڕەتی کردنەوەی ئەو ڕەوتە.

کێشەی ڕەوایی سیاسی: سەرکەوتنی ڕەوتی ئاشتی بە مەرجی گەڕانەوەی متمانەی سیاسی بە ناوەندەکانە. درێژەی سیاسەتگەلێک وەکوو دوور خستنەوەی لە کاری شارەوانانی هەڵبژێردراو و زیندانی کردنی نوێنەرانی کورد، هەڕەشەیە لەسەر ئەو ڕەوتە. بەکارهێنانی بەردەوام ئەدەبیاتی " بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم" یش لەوانەیە گفتوگۆ سیاسییەکان لاواز بکاتەوە.

پێداویستی تێکەڵ کردنی هێزە پێشووەکان: تورکیا ئەبێ ڕەوتێکی کارامە بۆ چەک دانان، تێکڵ کردن و هەڵوەشانەوەی دووبارەی چەکدارە پێشووەکان دابڕێژێت؛ لەوانە دروست کردنی هەلی کار و دەستەبەر کردنی بەشداری کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەوان.


2. سووریا: هاوکێشەی لەرزۆکی نێوان حکومەت و کوردەکان

دۆخی کوردی سووریا بە ڕێبەرایەتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە چەک دانانی پەکەک پێچراوتر بووەتەوە:

چڕ بوونەوەی گوشار لەسەر ئیدارەی خۆسەری کوردی: حکومەتی نوێی سووریا بە ڕێبەری ئەمحەمد شەرع دژی خۆبەڕێوەبەری سیاسی و سەربازی هەسەدەیە. ئێستا بە لاواز بوونەوەی بنکەی سەربازی پەکەکە دیمەشق لەوانەیە پێگەیەکی بانتری لە گفتوگۆکان لە کوردی ئەو وڵاتە هەبێت.

گۆڕینی هاوکێشەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی: ئەمریکا کە بەردەوام پاڵپشتی هەسەدە بووە، لە ڕێگای تام باراک، نوێنەری خۆیەوە، بە جۆرێک داوای تێکەڵ بوون لە پێکهاتەی ئەو هێزانە لە سیستەمی سیاسی و سەربازی سووریای کردووە. ئەو ڕەوتە لەوانەیە ببێتە هۆی لاواز بوونەوەی شوێنگەەی سیاسی کوردەکان.

کاردانەوەی تورکیا: ئەنقەرە هێشتاش ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وەکوو هەرەشەیەکی ئەمنیەتی لێک دەداتەوە. ئەگەرچی پەکەکە چەکی داناوە، بەڵام تورکیا لەوانەیە هەلەکە بۆ گوشار لەسەر کوردی سووریا بقۆزێتەوە، بەتایبەتی لە ئەگەری لاواز بوونەوەی پاڵپشتی ڕۆژاوا لە ئەوان.

3. عێراق: پێداچوونەوەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵی هەڕەشەی سنووری

هەرێمی کوردستان هاوکات هەم میوانداری ڕێوڕەسمی چەک دانانی پەکەکە بوو و هەم یەکێک لە گرینگترین شوێنەکانی پێکدادانی پەکەکە لەگەڵ تورکیا لە ساڵانی دوایی:


ڕۆڵی ئەرێنی هەولێر و سلێمانی: بەشداری بەرپرسانی هەرێم لە ڕێورەسمەکە نیشانەی هەوڵ بۆ ڕۆڵگێڕان وەکوو ناوبژیوان و هاوبەشەی ئاشتییە. ئەو ڕەوتە دەتوانێت ببێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا؛ بەتایبەتی لە پرسی ئابووری وەکوو دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگای بۆری عێڕاق- تورکیاوە.

دابەزینی پێکدادانە سنوورییەکان: بە چوونە دەرەوەی وردە وردەی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئەگەری هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر قەندیل و زاپ کەم دەبێتەوە. حەو بابەتە بۆ ئاسایشی هەرێم و خەڵکی سڤیل زۆر گرینگە.

داهاتووی لقەکانی سەر بە پەکەکە: بەڵام تورکیا هێشتا نیگەرانی چالاکی کۆامر جڤاکێن کوردستان (KCK) و دیکەی لقەکانی سەر بە پەکەکە لە عێارقە. لە ئەگەری نەبوونی چاوەدێری ورد، ئەو لقانە لەوانەیە هەمدیسان لەلایەن تورکیاوە هیرشیان بکرێتە سەر.

هەلی مێژوویی یان هەل لەدەست چوو؟

چەک داماڵینی پەکەکە دەتوانێت وەکوو خاڵی دەسپیکی قۆناغێکی نوێ لە پێوەندییەکانی کورد لەگەڵ دەوڵەتە ناوچەییەکان بێت. بەم حاڵەوە، بەدی هاتنی ئاشطی سەقامگیر پێویستی بە پرسەکانی خوارەوەیە:

چاکسازی پێکهاتەیی لە سیاسەتی ناوخۆیی تورکیا؛

دانوستانی جیدی لە نێوان دەوڵەتی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە؛

چاوەدێری نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کورستان؛

داهاتوو نیشانی دەدات کە ئایا حەو چرکە دەبێتە هۆی دروست بوونی وەرزێکی نوێ لە پێکەوەژیان یان دەبێتە نموونەیەکی دیکە لە هەلە لەدەست چووەکان لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

ژێدەر: کوردپرێس لە کنورسیشێنی بریتانیاوە کردوویە بە فارسی بەشی زمانی کوردی وەریگێڕاوەتەوە

Your Comment

You are replying to: .
captcha