١٣ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٤
Source: Mehrnews
عێراقچی: "سنەپ‌بەک" کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ئەتۆمی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سنەپ‌بەک بە مانای کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ناڤۆکیی ئێرانە و ڕەنگە تاریک‌ترین خاڵ لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی بێت کە چیتر سارێژ نابێتەوە.

 سەید عەباس عێراقچی ئەوڕۆ سێ‌شەممە 21ی پووشپەڕ، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بالوێزان و سەرۆکانی نوێنەرایەتیگەلی بیانی نێودەوڵەتی، وتی: پلانی ناڤۆکیی ئێران ئاشتی‌خوازانە بووە و ئاشتی‌خوازانە دەمێنێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە هێشتاش ئەندامی NPTین و دەشبین و پابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەوتی دەمێنینەوە، وتیشی: ئێمە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە دەوڵەتانێک دەکەین کە ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان ئیدانە کرد و لەگەڵ گەلی ئێران هاوڕیزییان دەربڕی و لە بەرامبەردا ئەسەفی خۆمان بۆ وڵاتنێک دەردەبڕین کە بە پێچەوانە ئەو کارەیان ئیدانە نەکرد و پشتگیریان کرد لە پێشێل‌کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کەڵکی ئامرازیی ئەورووپییەکان لە سنەپ‌بەک و دەرئەنجامی ئاڵۆزترکردنی پرسی ناڤۆکی و دانوستانەکان، جەختی کرد: ئەورووپییەکان خەریکن هەمان هەڵەی ئەمریکا بە هێرشی سەربازی کردی، بە سنەپ‌بەک دەیکات و ئەمکارە بە مانای کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ناڤۆکیی ئێران دەبێت و ڕەنگە تاریک‌ترین خاڵ لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی بێت کە چیتر سارێژ نابێتەوە. بۆیە هیوادارم ئەوانیش بە ئاراستەی دیپلۆماسیدا بگەڕێنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha