وەحید جەلالزادە جێگری کۆنسولی، کاروباری مەجلیس و ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: بەپێی داواکاریی پشتئەستوور بە پەسندکراوی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیار درا کۆنسولخانەی ئێران لە شاری وانی تورکیا بکرێتەوە.
وتیشی: دەوڵەتی تورکیا ڕەزامەندیی سەرەتایی بۆ کرانەوەی کۆنسولخانەی ئێران لە شاری وان دەربڕیوە و پێدەچێ لە بەرامبەردا داواکاریی کرانەوەی کۆنسولخانەی تورکیاش لە ئێران ئاراستە بکرێت و ئێمە چاوەروانی پێشنیارەکانی لایەنی بەرامبەرین.
342/
Your Comment