٣٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٣
Source: Mehrnews
توێژەرێکی کورد: دەوڵەت هەنگاوی شێلگێرانە بۆ زمانی کوردی هەڵگرێت

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، وتی: ماددەی 15ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لە فێرکاری بە زمانی دایکی دەکات، کەواتە دەوڵەت دەبێ ئەم یاسایە ڕاپەڕێنێت.

سەلاحەدین ئاشتی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە وتاردانی لە ڕیوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی خەلاتی قەڵەمی هەژار، داوای لە سەرۆک کۆمار کرد کە هەنگاوی شلگێرانە بۆ پێشکەوتی زمانی کوردی و ڕاپەڕاندنی ماددەی 15ی یاسای بنەڕەوتی هەڵگرێت و وتی: زمانی فارسی پردی پەیوەندیی نێوان خەڵکی جوگرافیای سیاسی ئێران و وڵاتانی فارسی‌زمانی ترە، بەڵام نابێ لە پەناشیەوە زمانانی تر پشتگوێ بخرێن.

ئەو نووسەر و توێژەر کوردە، بەڕیوەچوونی ئەو فێستیڤاڵەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە لایەن دەوڵەت و حکوومەت بۆ ڕیزنان لە شوناس و زمانی کوردی زانی و هیوای خواست بە پاڵپشتیی حکوومەتی ئێران ئەو جۆرە پرۆگرامانە درێژەیان هەبێت و ببنە ئاسۆیەکی ڕوون بەڕووی زمان و ئەدەبی کوردی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha