٣٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٢
Source: Mehrnews
بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس دژی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێرانن؟

"ئاکسیۆس" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سەرکردەی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس دژایەتی خۆیان لەگەڵ هێرش بۆ سەر ئێران بە "ترامپ" ڕاگەیاندووە، چونکە دەترسن بکەونە بەر ئامانجی هێرشی تۆڵەئەستێنانەی تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئاکسیۆس، سەرکردەکانی عەرەبستان، ئیمارات و قەتەر لە میانەی سەفەری ئەمدواییەی ترامپ بۆ ناوچە، هەشداریان داوە کە دژی هەڵگیرسانی شەڕ و لایەنگری ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکان.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم میدیایە، 3 سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبستان، قەتەر و ئیمارات لە میانەی سەفەری ئەمدواییەی ترامپ بۆ ناوچە، وێڕای لێکدانەوەی بابەتی هێرش بۆ سەر دامەزراوەگەلی ئێران، سەرۆک کۆماری ئەمریکایان هان داوە بۆ تەرکیز و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نوێ لەگەڵ تاران.

ئاکسیۆس لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات کە ئەم سێ وڵاتەی پەراوێزی کەنداوی فارس ئەگەرچی لە ساڵی 2015دا دژی ڕێککەوتنی ناوڤۆکیی ناسراو بە بەرجام بوون، بەڵام لەم دواییەدا بوونەتە لایەنگران و داڵدەدەرانی دیپلۆماسیی ئەمریکا-ئێران، بە چەشنێک کە محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستان، محەمەد بێن زاید سەرۆکی ئیمارات و تەمیم ئالی سانی ئەمیری قەتەر، هەموو ئەم نیگەرانییەیان بە گوێی ترامپدا داوە، کە نیگەرانی ئەوەن لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێران، وڵاتەکانیان ببێتە ئامانجی هێرشی تۆڵەئەستێنانەی ئێران؛ چونکە هەر 3ی ئەم وڵاتانە میوانداری بنکە سەربازییەکانی ئەمریکان.

ئەو سەرچاوەیە زیادیشی کرد کە لەمناوە ئەمیری قەتەر بە ترامپی ڕاگەیاندووە کە ولاتانی کەنداوی فارس لە ئاوەها سناریۆیەکدا زیاتر لە هەمووان دەکەونە بەر کاریگەریی شەڕ.

هاوکات سعوودی و قەتەرییەکان بە تایبەت هەمبەر بە هێرشی سەربازیی پاگەندە بۆ کراوی ڕژیمی زایۆنی، نیگەرانییان دەربڕیوە و ئیماراتیش ڕایگەیاندووە کە پێشوازی دەکات لە ڕێگە چارەی دیپلۆماتیک.

بەمجۆرە بەرپرسانی ئاگاداری ئەمریکایی بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە کە هەر 3ی بەرپرسانی باڵای عەرەبستان، قەتەر و ئیمارات، پاڵپشتیی خۆیان بۆ دانوستانەکانی واشنتۆن-تاران دەربڕیوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha