بە پێی دەنگی داوەرەکان، لە بەشی ڕۆمان، "کەوتنی ئاسمان" بەرهەمی جەمال غەریب لە هەولێر، لە بەشی مێژوو، "بووژانەوەی کورد" بەرهەمی ئیسماعیل شەمس، لە فەلسەفە "کۆی بەرهەمەکان" بەرهەمی محەمەد کەمال لە ئۆسترالیاوە، لە ڕەخنەی ئەدەبی و سەبک ناسی، کتێبی "تەقینەوەی نەزمی" بەرهەمی عەبدولڕەحمان ئاداک، لە بەشی فەرهەنگی گشتی، " فەرهەنگی زارەکی موکریان" بەرهەمی سەلاحەدین پایانیانی لە مەهاباد و لە بەشی خەڵکناسی، کتێبی " فەرهەنگی ئێتنیکی شار و گوندەکانی خۆراسانی باکووری" بەرهەمی عەلی رەحمەتی لە بجنووردەوە هەڵبژێردران.
خەڵاتی براوەکان جگە لە تەندیسی قەڵەمی هەژار، 2 ملیار ڕیاڵیش پارە بوو.
هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمە، بە 32 بەرهەمی شیاوی ڕێزگرتنیش تەندیس و بە هەر کامەیان 250 ملیۆن ڕیاڵ پارە پێشەکش کرا.
نەجمەدین جەبار، بەرپرسی زانستی قەڵەمی هەژار، وتی: ئەمڕۆ شکۆی ناوی مامۆستا هەژار نەک کوردستان، بەڵکوو سەرتاسەری ئێرانیشی گرتووەتەوە و هیچ تاکێکی کورد زمان نییە کە شانازی بە ئەو کەڵە پیاوەوە نەکات.

یەکەم خولی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی براوەکانی خۆیی ناساند.
Your Comment